سەرۆکە نوێیەکی کۆماری ئیسلامی بانگهێشتی مستەفا کازمی دەکات بۆ تاران
ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای تەلەفۆنەوە قسە لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و داوای لێدەکات سەردانی تاران بکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران قسەی کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە ئیبراهیم رەئیسی کرد، لە بەرامبەریشدا ڕەئیسی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بانگهێشتکرد بۆ تاران.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کازمی جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندی دوولایەنەی نێوان عێراق و ئێران کرد و رایگەیاند چاوەڕوانی هاوئاهەنگی زیاترین لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەت لە بواری ئابووری و ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ئێران و ناوچەکە”.