چۆنییەتی بە بیابانبوونی زەوی و هەڕەشەکان لەسەر عێراق و کوردستان
وشه‌ی بـه بیابان بوون (التصحر)لـه وتووێژهكـانی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیدا كاتێك ده‌ركه‌وت كه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه له دیسه‌مبه‌ری(1974) دا دوو بڕیاری ده‌ركرد : یه‌كه‌میان بانگه‌واز بوو بــۆ ده‌وڵه‌ته‌كان به گشتی تـا بایه‌خ به لێكۆڵێنه‌وه‌ی به بیابان بوون بده‌ن وهاوكـاری یه‌كتر بكه‌ن بـۆ بنهبڕكـــردنی دیارده‌كانی و ڕوون كــردنهوهی ڕێگاكانــی قهڵاچۆكــردنی.دووهمیشیــان بـــهستنی كـۆنگرهیهكی نێوده‌وڵه‌تی بــوو ده‌ربـاره‌ی بــه بیابان بوون له‌ساڵی(1977 ) دا .لــــه (29 ئاب تـــا 9) ی ئه‌یلوولی ساڵی (1977 )ئه‌و كۆنگره‌یه له (نایرۆبی كینیابهسترا) لــه‌و كۆنگره‌یه‌دا) وشه‌ی به بیابــان بوون (التصحر) وه‌ك جێگــرهوهی زاراوه كۆنهكــانی وه‌ك كشانی بیابـان (زحف الصحروا)دهركــــهوت، وشه‌ی كشانی بیابان ده‌یخستیته تـرسهوه به‌وه‌ی بیابان ده‌كشێت وسنوره سروشتی یه‌كه‌ی خـــۆی تێده پهرێنێت وهێرش دهكــاته سه‌ر ناوچه كــه‌م وشكــهكانی ده‌وروبه‌ری ، وه‌ك جهنگهڵــهكان وناوچهكــانی بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقیا.
لـهوانهیه هۆكــاری ئــه‌و بیركــردنهوه (تصور)مــان ئه‌وه بێت كاتێك ده‌بینین تــهپۆلـكـــهی لمیـن (الكپبان الرملیه)لمه بیابان لــه‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت بۆ گــهندی ناو مێرگ و كێلگه‌كانیان ده‌بـــات وێرانیان ده‌كـات، هه‌روه‌ها كــاتی ئه‌و ته‌پۆڵكه لمیانه بـــۆ سه‌ر ڕێگــا چه‌و ڕێژهكــان وهێلهكــانی شه‌مه‌نده‌ر ده‌كشێن.ئه‌مه وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڵام بهشێكـی سنوردار لهگرفتهكه ده‌نوێنێت كه 10% تێپهڕنـاكـات.
زاراوه‌ی بــهبیابان بوون چه‌مكێكی جیاوازتری هێنایه كــایهوه بـه‌وه‌ی زهویــهكی به‌رهه‌مهێنه‌ره لـــه ده‌ره‌وه‌ی سنووری بیابانــدا خـــراپ ده‌بێت وتـــوانـــای بـــهرههمهێنانی به‌روبوومی كشتوكــاڵی(لـهوهڕی لــهوهڕهگــاكان –ته‌خته‌وه داری سوهوتاندن)لـــــهدهست ده‌دات ودهگۆرێت بۆ بیابانێكی كه‌م به‌رهه‌م.واته زه‌ویه بــهرههمهێنهرهكــانی ناوچه‌ی وشك ونیمچه وشكهكــان (زه‌وی كشتوكــاڵی دێمی و به‌راوو زه‌وی لهوهڕگاكــان) تووشی به‌بیابان بوون ده‌بێت .خراپ بوونه‌كه لــهسهرهتاوه په‌ڵه‌ی له یه‌ك دووره.به‌رده‌وام گه‌وره ده‌بێت وده‌بێته پینه (الرقع)یه‌كی گــــژو گیــای ساڤانای پشتێنهكــانی باشووری گه‌شه‌سه‌ندوو، پـــاشان یه‌ك ده‌گرن وپێكه‌وه ده‌لكێن وپشتێنهیهكی وشكی لێ دروست ده‌بێت وزیــاد ده‌بێت بۆ ناوچه بیابانهكــانی ده‌وروپشتی و وه‌كو ئـــه‌وه‌ی لێدێت .
گرفتی خراپ بوونی زه‌وی مهسهیهلهكی بڵاوهله هه‌موو پشتێنه جوگرافیهكــاندا.ئه‌مه‌ش خۆی له خاكی ناوچه ناوشكهكانــدا ده‌نوێنی كه تووشی ڕاماڵین وداماڵین و لــه ده‌ستدانی به پیتی وپیس بوون ده‌بێت،لـــه كاتێكدا سیسته‌می ژینگه‌یی لــه زه‌ویه ناوشكهكــاندا توانـای هه‌یه به‌پیتی خاكه‌كه بگه‌ڕێته‌وه وبرینهكــهی تیمار بــكاتهوه. ده‌بینین زه‌وی له پشتێنه وشك ونیمجه وشكهكــاندا سیسته‌مێكی ژینگه‌یی فشه‌ڵی هه‌یه ،ئه‌گه‌ر دوو جــاری خراپ بوون هــات به ئه‌ستم زه‌وی یهكــی به پیتی ڵی دروست ده‌بێته‌وه .لهبهشهكــانی داهاتوودا قسه له‌باره‌ی خهسڵهتهكــانی سیسته‌می ژینگه‌یی فشه‌ڵه‌وه ده‌كــه‌ین .
ئــــه‌و پرسیاره‌ی خۆی دهردهخــات ئه‌وه‌یه:ئایا ئــــه‌م گۆرانه له‌زه‌وی به‌رهه‌مهێنه‌ری خۆراك و زه‌وی له‌وه‌ڕگاكاندا له‌ئه‌نجامی گۆڕانی ئاووهه‌وا گشتیه‌وه ڕووده‌دات ؟ وه‌ڵامه‌كه په‌یوه‌سته،به كــاتهوه، چونكه ئـــاوو هه‌وای گۆی زه‌وی به ئاشكـــرا ده‌گۆڕێت هه‌وای گۆی زه‌وی به ئاشكـــرا ده‌گۆڕێت له‌نێوان زۆر ســاردی وزۆر گهرمیــدا بهدرێژایــی چاخه جیۆلۆجیهكـــان كـه به ملیونههـا ساڵ ههژمــار ده‌كرێت، هه‌تا ئاووهه‌وای گۆی زه‌وی .
له‌ماوه‌ی چاخی جیۆلۆجی چواره‌میشدا (ئه‌م ملیۆن ساڵه‌ی كۆتایی)گۆڕانی به‌خۆیه‌وه بینیوه وئـاووههوای ناوچه جهمسهرهكــانی (القگب)ساردتر بوون وجه‌مسه‌ری بهستوری باكوور لــه‌م ئاسته‌ی ئیستای كـــه له‌بازنه‌ی پانی (60ّّّ)دایه فراوانتر بووه بۆ بازنه‌ی پانی (40)وخوارتریش ،واته زۆربــه‌ی كیشوه‌ری ئه‌وروپا وباكوری كیشوه‌ری ئاسیا وكیشوهری ئه‌مه‌ریكای داپۆشیبو،هه‌مــان شتیش لــه سنووری كیشوه‌ری باشوردا ڕوویداوه كه بریتی بووه له چاخی سه‌هۆڵبه‌ندان .پاشان ئاووهه‌واو گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه وبهستن به‌ره‌و سنووری باكوری هه‌ڵكشاوه. دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵكشان وكه‌م بوونه‌وه‌یه بۆ چه‌ند جارێك بووه‌ته هۆی گـــۆڕانی ئاووهه‌وا لـــه چاخی سه‌هۆڵینه‌وه كه ده‌یان هه‌زار ساڵ ماوه‌ته‌وه بۆ چاخی نێوان دوو مــاوه‌ی سه‌هۆڵبه‌ندانی كـه ئه‌ویش ده‌یان هه‌زار ساڵ خه‌یاندووه.ده‌ڵیین “كیشوه‌ری ئه‌وروپا له ئیستادا لـه نێوان دوو چاخی سههۆڵیندایه”هه‌روه‌هــا ئاووهه‌وای نــاوچه وشكهكانیش گۆڕاوه (وه‌ك باكــوری ئه‌فریقیا)لــه نێوان چاخه باراناویهكــان وچاخه وشكهكــاندا , كۆتــا چاخــی ئـاووههوای باراناوی بــاكوری ئــهفریقیاش لــه نێوان 8000 بۆ 5000 پێش ئیستا بووه , لــــه‌و سه‌رده‌مه باراناوی یه‌دا گه‌شه‌ی گژوگیا وجه‌نگه‌كان به‌شی پژێوی خه‌لك وماڵاتهكــانیانی كــردوه , ئـــــه‌و پاشماوانه‌ی خانووی نیشتهجـێ بوونیش كـــه ده‌بینرێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بـــۆ ئــه‌و مێژووه په‌رش وبلاوه لــه ناوجه‌رگه‌ی بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقیادا . كاتێكش ئاووهه‌وا كۆڕاوه بۆ وشكه‌ساڵی وبۆ ماوه‌ی 5000 ساڵ باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه.
مرۆڤ كۆچی كــردوه بۆ ئــه‌و ناوچانه‌ی ئاوه تیا بـــووه لــهپشتێنه كـهناراویهكــان و میرگ و حه‌وزی ڕووبارهكــان وتێیدا كۆبونه‌ته‌وه , به‌مه‌ش مێژووی تـه‌واوی شارستانیه‌تی مـرۆڤی نیشته‌جێ بوو ده‌ستی پێكــرد . ئـه‌م گۆڕانه ئاووههواییانهش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دیــارده گهردوونیهكــان وه‌ك جوڵانی تـهوهرهی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی (گۆڕانی گۆشه‌ی لادان لـهباری ستوونی) وــگۆڕان لـه ڕێره‌وی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به ده‌وری خۆردا , وگۆڕان لــهتوندی تیشكدانه‌وه‌ی خۆر , واتـه بڕی ئه‌و وزه‌یه‌ی لێی ده‌رده‌چێت .ئــــه‌م گۆڕانانه په‌یوه‌ستن بـه نهوامیسه سرۆشتییهكــانهوه , بــههێواشی ڕووده‌ده‌ن وماوهیـهكــی كــاتی فراوانیشیان ده‌وێت .به‌ڵام گفتوگــوكــردن لــهبارهی به‌بیابان بوونه‌وه ئه‌و گۆڕانه‌وه ده‌گڕێته‌وه له ئیستادا ڕووده‌ده‌ن وده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوهیهكــی كــاتنی كه به‌ده‌یان ساڵ ههژمــار دهكــرێت , ئه‌مه‌ش جیاوازه لــه گۆڕانی ئاووهه‌وای گه‌ردوون وهێچ تێكهڵیك له‌نیوانیاندا نییه .
به‌بیابان بوون به‌وه ده‌ناسرێت كــه : (خراپ بوونی یه لـه ناوچه وشك نیمچه وشك وخوار شێدارهكــان , هۆكــارهكــانیشی جۆراجۆرن وه‌ك گۆڕانیئاووههواو چالاكییهكــانی مرۆڤ پێناسه‌ی په‌یماننامه‌ی نیـَو ده‌وڵه‌تی بنهبڕكــردنی به‌بیابان بوون 1994 زه‌وی سیسته‌میكی ژینگه‌یی یه خاك وده‌رامه‌تی ئاو وگه‌شه‌ی رووه‌ك وئهوكارلێكــه ژینگهییهكـاندا كـــۆ دهكــاتهوه كـه هاوسه‌نگی سیسته‌مه‌كه‌ی ده‌پاڕێزن , واته زه‌وی سیسته‌مێكه ئه‌و بهربوومانه وزیاد لــهوهش به‌رهه‌م دههێنێنی كــه مرۆڤ ئاتاجیهتی . مه‌به‌شتیش لــه گۆرانكاریهكــانی ئاووهه‌وا جیاوازی ساڵانه وه وه‌رزانه‌ی تێكڕاكــانی بــــاران بارینه.
له‌مه‌یدانه نێوده‌وڵه‌تی یهكـاندا ئه‌م پرسیاره مشتوومڕی زۆری هێنایه كــایهوه : ئـایا به‌بیابان بــوون گرفتێكــی هه‌ساره‌یی یه ؟ ئـه‌م مشتوومڕه‌ش كــاتیك هاته كــایهوه كه ناوندی ژینگه‌ی جیهانی دروست بوو , كه‌بریتی یه لهسندووقێك بۆ یارمه‌تی دانی وڵاتان له‌سه‌ر جێبهجێكــردنی پلانه‌كانیان لــهبواری گرفته ههسارهییهكـانیاندا چوار لایه‌ن دیاری كــرا : گۆڕانی ئاووهه‌وا ,خــــــراپ بوونی چینی ئۆزۆن ,جۆراجۆری زیندهكــاری ,ئـــاوه نێو ده‌وڵه‌تی یهكــان . وڵاته‌ی تازه‌ی پێشكهوتووهكـــانیش ئه‌وانه‌ی بـــهبیابان بوون هه‌ره‌شه‌ی لێدهكــردن هه‌وڵیان دا گرفتی بــهبیابان بوون بـــكهنه بـــواری پێنجه‌م هــهوڵهكانیانیش دووچــاری بـهرهنگــاری زۆر بوویه لــهڵایــهن یارمه‌تیده‌رانی سندووقه‌كه‌وه .بــۆ ڕوونكــردنهوهی ناوهرۆكـی ئـه‌م مه‌سه‌له‌یه دوو لایه‌نی گرفته‌كانی ژینگه‌ی جیهانیمان لــهبهردهستدایه یه‌كه‌میان گرفتێكه په‌یوه‌ندی وكاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و نهوامیسانهی كه بارۆدۆخی ژیان لـه‌سه‌ر زه‌وی ڕێــك ده‌خه‌ن .
نموونه‌شمان ئه‌و نهوامیسانهیه بار‌و دۆخــی ئاووهه‌وایی ڕێك دهخــهن وئه‌وانه‌ش كــهكاریان پاراستنی توانای چینی ئۆزۆنه له چینه بهرزهكــانی زه‌پۆشدا , ئــه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش قهڵغانێكــی پارێزه‌ری ژیـانه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی . ئه‌گه‌ر ئاووهه‌وا گۆڕا بۆ وشكــی یه‌كی چاوه ڕوانكـراو لــــه ناوه‌راستی ئـه‌م سه‌ده‌یه (سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك) دا ، یـان ئه‌گه‌ر جێگیربوونی ئۆزۆن لــه چینه بهرزهكــانی زه‌پۆشدا تێكچوو،ئه‌و كــاته زیانهكــانی بـــــهگۆی زه‌ویدا بڵاوده‌بێته‌وه بێ لــهبهرچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كێ هۆكــاری ئـــه‌م تێكچوونه بووه وكێ هۆكــار نه‌بوونه،ئه‌م گرفته نهوامیسیانهش پێوستی به هاوكـاری هه‌موو ده‌وڵه‌تانه. لایــهنی دووه‌م گرفتێكــی پانتایی جۆگرافی فراوانه وهه‌موو كیشوهرهكــان ده‌گرێته‌وه ونموونوكــانیش به‌بیابان بوون وخراپ بوونی دارستانهكــان وله‌ده‌ستدانی جۆراجۆری زیندهكــاری وزیادبوونی دانیشتوان وبڵاوبوونه‌وه‌ی پـهتا ونهخۆشیهكــانی تـره.ئـه‌و گرفتانه لــهههموو وڵاتێك وكیشوهرێكــدا هـه‌یـه وزیــانهكانیشی لــهههمــان شوێندا ڕوونه،بــاس كــردن وچارهسهركردنیشیان پێوستی بـــهههوڵی خۆجێیی هه‌یـه .
پرسی خراپ بـــــوونی زه‌وی كــهبهبیابان بـــوون لـهناوچه وشكــهكــان ولــهناوچوونی دارستانهكــان له‌ناوچه شێدارهكــاندا ده‌گرێته‌وه كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه چونكه گرفتێكی جوگرافی مه‌ودا فراوانن وكاریگهریشیان لــــه‌سه‌ر ئاووهه‌وا هه‌یه،له هۆكاره نهوامیسیهكانه له‌وانه‌یه ئه‌مه لێپرسراوی ناوه‌ندی ژینگه‌ی جیهانی هان دابێت تــا ڕازی بن ڕهگهزهكــانی گرفتی به‌بیابان بـوون بكه‌نه بواری پێنجه‌م وكۆمه‌كی دارایی له ناوه‌نده‌كه وه‌ربگرن .
ڕێكخراوهكــانی په‌یوه‌ست بـــــهپرسی زه‌ویه وشكــــهكــان وبهبیابان بــــوون (به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یـــهكگرتووهكــان بـــۆ ژینگه بـههۆكــاری ڕێكخراوهكــانی خۆراك وكشتوكــاڵ و وێستگهكــانــی كـــهشناسی وپهرورده وزانست ورۆشنبیری سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یهكگرتووهكــان)سێ هه‌وڵیان ئــه‌نجام دا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بــاری بـــهبیابان بـــوون لـهجیهاندا(1977,1984,1992 ) ههڵسانگاندنـــی یه‌كه‌م لـــهچوارچێوهی ئاماده‌كاریه‌كانی كۆنگره‌ی به‌بیابان بــوون (1977) بوو. دوومیـان وه‌ڵام دانـــهوه بوو بـــۆ داواكــــــاری ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ژینگه سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، سێیه‌میش لــهچوارچێوهی ئاماده‌كاریه‌كانی كۆنگره‌ی ژینگه وپه‌ره‌پێدانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (1992) بوو هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كه‌م (1977) پوخته‌كه‌ی ده‌ڵێ: ئــــه‌و زه‌وییانه ناوچه وشكه‌كان كه دووچاری به‌بیابان بـــوون بووه (بهپهلهیهكی مامناوه‌ند)دهگــاته (3970 ) ملیون هێكتار واتـه نزیكه‌ی (1,75%)كۆی زه‌وی یه وشكهكـــانی له‌ده‌ره‌وه‌ی پشتێنه‌ی زه‌وی بیابانه زۆر وشكه‌كان،ئه‌و زه‌ویه وشكانه كه‌وتووته ناو نزیكه‌ی(100 ) وڵاته‌وه و ژماره‌ی ئــه‌و دانیشتوانه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ زیانه‌كانی به‌بیابان بوون ده‌یانگرێته‌وه ده‌گاته (58)ملیون كه‌س وئه‌و زیانه‌ش ساڵانه به‌هۆی به‌بیابان بوونه‌وه له‌جیهان ده‌كه‌وێت ده‌گاته (26 )هه‌زار ملێون دۆلار .
ههڵسهنگانــــــدنی دووه‌م له‌ساڵی (1984) ئــــــهنجام درا. پوخته‌كه‌ی ده‌ڵێت: به‌بیابان بوون هێشتا زیـــاد ده‌كات،زه‌ویه خراپ بوونه‌كانیش (به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌پله‌یه‌كی مامناوه‌ند) دهگــــاته (3100) ملێون هێكتار زه‌وی له‌وه‌ڕگاكان(80%)لــــهوهڕگای ناوچه وشكه‌كان) و 335 ملێون هێكتار زه‌وی كشتوكاڵی دێمی (60%ی كۆی زه‌وی كـــشتوگاڵی دێمی ناوچه وشكه‌كان (40 ملێون هێكتار زه‌وی كشتوكاڵی بـــهراو (30% )ی كۆی زه‌وییه به‌راوه‌كان)كـــۆی هه‌مووشی بریتیه لـــــه (3475)ملێون هێكتار،واته (70% ) ی كۆی زه‌وییه وشكهكـــان لــــهدهرهوهی ناوچه زۆر وشكه‌كاندا،ئـــه‌و دانیشتوانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بـــهزیانهكانی به‌بیابان بــوو كاریگه‌ر ده‌بێت ده‌گاته(135)ملێون كه‌س . هه‌ڵسه‌نگاندنی سێیه‌م (1992) پوخته‌كه‌ی ده‌ڵێت كـــــۆی ئه‌و زه‌وییانه له‌جیهاندا به‌هۆی به‌بیابان بوونه‌وه تووشی زیان بوون ده‌گاته نزیكه‌ی(3562)ملێون هێكتار واته نزیكی (69% ) ی كۆی ئه‌و زه‌ویه‌ی ناوچه وشكه‌كان كهبهكهڵكی كشتوكاڵ دێت .
دیارهبهبیابان بوون هه‌رێمی كوردستانیشی گرتۆته‌وه به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی گه‌رمیان كه‌چه‌ندین نیشانه‌ی له‌ئیستادا ده‌ركه‌وتووه و هه‌ستی پێكراوه وه‌ك دابه‌زینی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبوونه‌وه‌ی گژ و گیا‌و له وهڕگاكان وكه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی به‌تایبه‌تی روباری سیروان.ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ووشكبوونی چه‌ندین كانیاوی سروشتی له‌ناوچه‌كه‌دا وچه‌ندین نیشانه‌ی تر به‌رای شاره‌زایانی بوار یژینگه و مامۆستایانی زانكۆ له‌و بواره‌دا به‌بیابانبوون له‌پله‌ی ناوه‌ندایه له ناوچه‌كه‌دا
ئه‌و هۆكارانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ده‌ركه‌وتنی به‌بیابانبوون له‌ناوچه‌كه‌دا دابه‌شده‌بن به سه‌ر (2) دوو هۆكاردا له‌وانه هۆكاره سرووشتیه‌كان و هۆكاره مرۆییه‌كان.
هه‌رچی هۆكاری سروشتیه بریتیه: له وشكه‌ساڵی وكهمبارانی، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابرودا ناوچه‌كه‌ی گرتبووه و به شێوه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌بووه، له سهركهمبوونی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی وسه‌ر زه‌وی له‌ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش بووه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه وله ناوجونی رووه‌ك و گژ وگیا له‌ناوچه‌كه‌دا و راماڵینی چینی سه‌ره‌وه‌ی خاكه‌كه هۆكاریكی تری سرووشتی هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لولی لماوی خۆله، له‌مساڵانه‌ی دوای دا له‌ناوچه‌كانی خوار و باشوری عیراق رووی له ناوچه‌كه ده‌كرد كه تاراده‌یه‌ك كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بووه له سه‌رناوچه‌كه هه‌رچی هۆكاره مرۆییهكانیشه، خودی مرۆڤ هۆكاربووه.كه‌بریتیه:له بڕینه‌وه‌ی دارستان وباخهكان له‌ناوچه‌كه‌دا و خراپی سیستمی ئاودان وهه‌ڵكه‌ندنی بیر و پشتبه‌ستنه به ئاوی ژێرزه‌وی كه كایگه‌ری خراپیكردووهته سه‌ردابه‌زینی ئاوی ژێر زه‌وی دیاره بۆ چاره‌سه‌ركرنی ئه‌م گرفته چه‌ندین رێگه هه‌یه‌كه له‌وانه چاندن و په‌ره‌پیدانی دارستانه‌كان و رێگری كردن لهبڕینهوه یان هه‌روه‌ها سوود وه‌رگرتن له‌ئاوی باران و رووباری سیروان له‌بری لێدانی بیر ئه‌مه‌ش به‌دروستكردنی به‌ندا ولهناوچهكهدا.
ئەکرەم ساڵح رەئووف