ئەمریکا: بەهێزەوە پاڵپشتی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا پاڵپشتی بەهێزی خۆی بۆ رێوشوێنەکانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سەپاندنی سەروەری یاسا لە وڵات راگەیاند و گوتی: “بەهێزەوە پاڵپشتی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتەکەی دەکەین بۆ سەپاندنی سەروەری یاسا و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و خاوێن”.
ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکرد “پێویستە بەپێی یاساکانی عێراق، لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەر کەسێک بکرێت کە هاووڵاتییانی عێراقی دەکاتە ئامانج، هەروەها سەرکۆنەی ئەوانە دەکەین کە لەڕێگەی کاری توندوتیژییەوە هەوڵی لاوازکردنی سەقامگیری عێراق دەدەن”.

دوێنێ چوارشەممە، بەهۆی دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی گرووپی حەشدی شەعبی، بەغدا و بەتایبەتی ناوچەی سەوز بارگرژی سەربازیی مەترسیداری لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و سوپای عێراق و چەکدارانی گرووپی حەشدی شەعبی بە خۆیەوە بینی.

ھەواڵی زیاتر