ڕاگەیاندنی غەززە: 63 بنکەی حکومیمان بۆردومانکراوە
نوسینگەی راگەیاندنی حکومی غەززە ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی “داگیرکار” 63 بنکەی حکومی بۆردومانکردووە کە پێکهاتووە لە بنکەی ئەمنی و خزمەتگوزاری حکومی، کە زیانەکەی بە زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین ڕایگەیاند، هەموو هەوڵەکانمان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لە ڕێگەی نێودەولەتییەوە فشار بخەینە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان.