کارەساتێکی “گەورە” روو لە عێراق دەکات

بەهۆی وشککردن و گرتنەوە یان گۆڕینی ڕێڕەوی رووبارە و دەریاچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە سەرچاوەکانیان لە ئێران و تورکیایە، عێراق تووشی کارەساتێکی گەورە دەبێت.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕیگەیاند: بەھۆی گرتنەوەی ئاو لەلایەن وڵاتی تورکیاوە، ئاستی ئاوی ھەردوو ڕووباری دیجلە و فورات بە ڕێژەی ٥٠٪‏ کەمیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێژەی داھاتی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بۆ ھەردوو ڕووبارەکە بۆ 0% دابەزیوە و داھاتی ئاوی زێی بچووکیش بۆ ھەردوو ڕووبارەکە بۆ ٣٠٪‏دابەزیوە.

ئەمەش عێراق تووشی قەیرانێکی گەورە دەکاتەوە، لە رووی ئاوی خواردنەوە، کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە.

ھەواڵی زیاتر