ئەمڕۆ كازمی سەردانی ئێران دەكات

ئەمڕۆ مستەفا كازمیی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا كۆدەبێتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە وابڕیاربوو دوێنێ سەردانی سعودییە بكات بەڵام بەهۆی نەخۆش كەوتنی شای سعودیەوە سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە.

لەیەكەم گەشتیدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەكات و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكی سیاسیی و ئابووری نێوان هەردوو وڵات دەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی  سەرۆكایەتی حكومەتی عێراق، بڕیارە حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران لە ڕێوڕەسمێكی فەرمیدا پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی عیراق بكات كە دواتریش دیداری لەگەڵ عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەبێت.

وابڕیارە مستەفا كازمیی لە دوایی سەردانەكەی بۆ تاران سەردانی واشنتن بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكاشدا كۆببێتەوە و گفتودۆ دەربارەی پەیوەندیەكانی  نێ،ان هەردوو وڵات بكرێت.

ھەواڵی زیاتر