رۆحانى: بڵاوکردنەوەى تۆمارى دەنگى جەواد زەریف بۆ ئاژاوە و فیتنەگێڕییە

دواى بڵاوبوونەوەى تۆمارى دەنگى وەزیرى دەرەوەى ئێران، جەواد زەریف، سەبارەت بە گفتوگۆیەکى سێ کاتژمێری کە لەگەڵ رۆژنامەوان و ئابووریناسى ئێرانى، سەید لەیلاز، ئەنجامیدابوو و زۆر بە تووندى رەخنەى ئاراستەى قاسم سولەیمانى، بەرپرسى پێشووى هێزەکانى قوودسى ئێرانى کردبوو. ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکى ئێران، حەسەن رۆحانى رەخنەى لە بڵاوبونەوەى ئەو تۆمارە دەنگییە گرت و بە نانەوەى ئاژاوە و فیتنە لە قەڵەمیدا. بەتایبەتیش، لەکاتى دووبارە ئەنجامدانى گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتەکانى رۆژئاوا سەبارەت بە دۆسییەى ناوەکى ئێران.

لە چوارچێوەى ئەو چاوپێکەوتنەدا، کە پێویست بوو بە نهێنى بمێنێتەوە و بڵاونەکرێتەوە، زەریف هەوڵەکانى سولەیمانى خستۆتەڕوو کە چۆن ویستویەتى گفتوگۆ ناوەکییەکانى ساڵى 2015 لەنێوان ئێران و وڵاتەکانى رۆژئاوا تێکبدات و سەرنەگرێت. هاوکات، زەریف ئەوەشى خستۆتەڕوو کە چۆن دیبلۆماسییەتى ئێرانى لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە پەراوێزخراوە، بەتایبەتیش لە سووریادا لە کاتێکدا کە یارمەتى رژێمى ئەسەدیان داوە بۆ لەناوبردنى یاخیبووەکان لە دژى دەسەڵاتەکەى.

ھەواڵی زیاتر