یوسف قەرزاوی تووشی کۆرۆنا بوو
یوسف قەرزاوی کەسایەتی دیاری ئیسلامی تووشی کۆرۆنا بوو.
ڕاگەیەنراوێک لەبارەی تەندورستی قەرزاوی بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە”شێخ یوسف قەرزاوی تووشی کۆرۆنا بووە. سوپاس بۆ خوا تەندروستی باشە و خۆشەویستانی دڵنیا دەکاتەوە کە لەژێر چاودێریی تەندروستییە. داوا دەکات نزای بۆ بکرێت بۆ ئەوەی چاک بێتەوە”
یوسف قەرزاوی، لە ساڵی 1926 لە گوندی سەفەت توراب لە ناوچەی مەحەلەت كوبرا سەر بە پارێزگای غەربییە لە میسر لەدایكبووە.