پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکانی عێراق دەستیپێکرد
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، لەسەرجەم دەروازە سنوریەکان بڵاوە بەهێزى سەربازى دەکەین.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەئامانجی سەپاندنی شكۆی دەوڵەت و یاسایە بۆ رووبەڕووبونەوەی گەندەڵكاران، بڕیاری حكومەت هێزە سەربازیەكان لەسەرجەم دەروازە سنوریەكان بڵاوەپێدەكرێت و رێگریش لەو كەس و گروپانەش دەکەن كە لەرێگەی پرۆسەی دزین و رەشوەوە كۆنترۆڵیان كردوە، بەجۆرێك داهاتی خاڵە سنوریەكان بۆ حكومەت بگەڕێتەوە.
دەشلێت، ئەوە نامەیەكی مستەفا كازمیە و پێویستە حكومەت دەسەڵاتی خۆی بەسەر دەروازەكان بسەپێنێت، بەشێوەیەكی قۆناغبەندی سەرجەم دەروازەكان دەگرێتەوە و هیچ دەروازەیەكی عێراقی لێ بەدەر ناكرێت، ئامانجی سەرەكیش كۆنترۆڵكردنی دەروازەكانە بەشێوەیەكی تەواو لەلایەن دەوڵەتەوە .
ئاماژەى بەوەشکرد، فەرمان دەرچوە بۆ گواستنەوە و لێكۆڵینەوە لەسەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی كە لەدۆسیەی گەندەڵی دەروازە سنوریەكان تێوەگلاون، حكومەت زانیاری تەواوی لەسەر مافیا و بازرگانەكان هەیە كە چۆن كۆنترۆڵی دەروازە سنوریەكانیان كردوە .