“ئێران دروستکەری قاعیدە و داعش و ماعشە”

پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق دەڵێ” ئێران دروستکەری قاعیدە و داعش و ماعشە”.
لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، فایەق شێخ عەلی پەرلەمانتاری پێشووی فراکسیۆنی مەدەنیون لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت” تکایە خۆتان ماندوو مەکەن و گەلانی عێراق و جیهانیش فریومەدەن بەدرۆ، تەقینەوەکانی بەغدا دەستی ئێرانی لەپشتەوەیە، چونکە ئێران دروستکەری ( قاعیدەو داعش و ماعش )ە، هەر ئێرانە سوننە و شیعە پێکەوە دەکوژێ، ئەوانەی لە بەغدا شەهیدبوون تەنها شیعە نەبون “.
دەشڵێ”ئیدی واز لە درۆکردن بێنن”.

ھەواڵی زیاتر