شه‌ش به‌رپرسی باڵای عێراق له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركران

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ڕۆژی 27ی ئابی ئه‌مساڵ، لیژنەى لیکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی گەندەڵی له‌لایه‌ن مستەفا کازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ دروستكرا، تاوه‌كو ئێستاش 7 دۆسیەی گەورەى گەندەڵی جوڵاندووە.

ڕۆژی 17ی ئەیلولی ئه‌مساڵیش، له‌سه‌ر داوای ئه‌و لیژنه‌یه‌ هێزێکی سەربازیی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، “ئەحمەد ساعیدی”، سەرۆکى پێشووی دەستەی خانەنشینی و 6 بەرپرسی تری عێراقی ده‌ستگیركرد و‌ ڕووبه‌ڕووی دادگای كردنه‌وه‌.

له‌نوێترین پێشهاتیشدا له‌ نوسراوێكدا داوا ده‌كات دەستبەسەر موڵک و ماڵی “ئەحمەد ساعیدی” و برایه‌كی به‌ناوی سه‌باح و ژن و منداڵەکانیشیدا بگیرێت.

ھەواڵی زیاتر