فه‌رمانده‌ی پۆلیسی زیقار دوورخرایه‌وه‌

دوێنێ هه‌ینی، 27ی تشرینی دووه‌م، له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له‌ گۆڕپانی ته‌حریری به‌غدای پایته‌خت و گۆڕه‌پانی حه‌بوبی پارێزگای زیقار و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عێراق خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و لە پارێزگای زیقار پێکدادان لەنێوان لایه‌نگرانی سه‌در و پۆلیسی پارێزگاكه‌ ڕوویدا و بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و زیاتر له‌ 60 کەسی تریش برینداربوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌، لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، مسته‌فا كازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریداوه‌ فەرماندەى پۆلیسى زیقار له‌كاربخرێت و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ش لە ڕووداوەکانى دوێنێی زیقار پێكبهێنرێت و مۆڵەتی چەک هەڵگرتنیش هەڵبوەشێنرێتەوە.

هاوكات، سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژی وەزارەتى ناوخۆی عێراقیش ڕایگەیاند، كه‌ عه‌ودە سالم عه‌بود، له‌جێگای حازم الحازم دانراوه‌ و‌ فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی زیقار له‌كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌ و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌شی له‌سه‌ر پێكهێنراوه‌.

ھەواڵی زیاتر