به‌غدا..لایه‌نگرانی سه‌در ڕژانه‌وه سه‌ر شه‌قام
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 27ی تشرینی دووه‌م، جارێكی تر لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له به‌غدا ڕژانه‌وه سه‌ر شه‌قام و له مه‌یدانی ته‌حریر كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
خۆپیشاندانه‌كه له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بووه و ده‌یان هه‌زار كه‌س له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و شاره‌كانی تری عێراقه‌وه چوونه‌ته به‌غدا، به‌هۆكاری نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ئه‌نجامدانی چاكسازی.
موقته‌دا سه‌در، بۆ پشتیوانی خۆپیشانده‌ران و ڕوونكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ستراتیژی نوێی ڕه‌وته‌كه‌ی، نوێنه‌رێكی ناردووه‌ته ناو خۆپیشاندانه‌كه و داوای له‌لایه‌نگرانی كردووه ئاڵۆزی دروست نه‌كه‌ن و داوای له هێزه ئه‌منییه‌كانیش كردووه توندوتیژی ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
موقته‌د سه‌در، خاوه‌نی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی عێراقه، كه 54 كورسی په‌رله‌مانییه و به‌رده‌وام وه‌كو هێزێكی ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌كه‌وێت و مامه‌ڵه ده‌كات، یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ی عێراقیش كه به‌رده‌وام داوای چاكسازی له سیسته‌می حكومڕانی عێراق ده‌كات.