یەکەم گەشتی ئاسمانی نێوان دوبهی-تهلئهبیب ئهنجامدرا
دوای دوو مانگ له ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل، هێڵی فڕۆکەوانی (فلای دوبەی) یەکەم گەشتی راستەوخۆی لەدوبەیەوە بۆ تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل ئهنجامدا.
وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی ڕایگەیاندووه، فڕۆکەکەیان بازرگانی بووە و ماوەی گەشتەکەی 4 کاتژمێر بووە بۆ تەلئەبیبی پایتهحتی ئیسرائیل.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلیش لە پێگەی فهمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووهتهوه، کە یەکەم گەشتی ئیمارات بەسەر ئاسمانی سعودییەدا ئهنجامدراوه.