ئیسرائیل ئه‌و ناوچانه‌ی سوریا ده‌كاته ئامانج كه هێزی ئێرانی تیایه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی ئیسرائیل باشووری دیمەشقی پایته‌ختی سوریایان كرده ئامانج و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا ئه‌مه جاری دووه‌مه هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانی دیمه‌شق.
هاوكات، سوپای سوریا لە بەیاننامەیەكدا ده‌ڵێت، ئیسرائیل لە بەرزاییەكانی جۆلانەوە بۆردومانەكەی ئەنجامداوە و زیانەكانیش تەنها ماددیین.
میدیاكانی سوریاش ئاشكرایان كردووه، كه هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بنكەیەكی سەربازی لە (جەبەل مانع) لەنزیك شارۆچكەی كەسوە كردووه‌تە ئامانج و ده‌شلێن، ئه‌و ناوچەیە سوپای پاسدارانی ئێران تێدایه و ماوەیەكی زۆرە مەشق دەكەن.