عێراق..مانگی 10ی ئه‌مساڵ 3 ملیار و نیو داهاتی نه‌وتی هه‌بووه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، له‌ مانگی 10ی ئه‌مساڵدا، 89 ملیۆن و 153 هه‌زار و 932 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه‌ و كۆی گشتی داهاتیش له‌و مانگه‌دا 3 ملیار و 456 ملیۆن و 680 هه‌زار دۆلار بووه‌.

وتووشیه‌تی، 86 ملیۆن و 23 هه‌زار و 204 به‌رمیل له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه‌ هه‌نارده‌كراوه‌ و داهاته‌كه‌ی 3 ملیار و 341 ملیۆن و 307 هه‌زار دۆلاره‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، كه‌ 2 ملیۆن و 867 هه‌زار و 637 به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكیش له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری نه‌وتی جه‌یهانه‌وه‌ هه‌نارده‌كراوه‌ و داهاته‌كه‌ی 109 ملیۆن و 17 هه‌زار و 980 دۆلار بووه‌.

ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ 263 هه‌زار و 91 به‌رمیلیش ڕه‌وانه‌ی ئودن كراوه‌، كه‌ داهاته‌كه‌ی 6 ملیۆن و 354 هه‌زار و 714 دۆلار بووه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وتووشیه‌تی، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به‌ 38 دۆلار و 772 سه‌نت فرۆشراوه‌ و له‌ڕێگه‌ی 29 كۆمپانیای جۆراوجۆی جیهانییه‌وه‌ بووه‌.

 

ھەواڵی زیاتر