بێجی..داعش بۆسە دادەنێت و چەند کەسێک دەکوژێت
كاروان كهلاری/ باڵكێش
لە قەزای بێجیی سەر بە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، مەفرەزەیەکی هێزە عێراقییەکان دەکەونە کەمینێکی چەکدارانی داعشەوە و ئەفسەرێک بە پلەی عەقید و مفەوەزێک دەکوژرێت.
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراقی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی خانەوادەیەکدا تەقیوەتەوە و دوای ئەوەی پۆلیس دەچنە شوێنی رووداوەکە بۆ بەهاناوەچوونی برینداران، چەکداران داعش بە قەنناس تەقەیان لێدەکەن و لە ئەنجامدا عەقید و مفەوەزێک دەکوژرێن”.
شانەی راگەیاندنی جەنگی دەشڵێ، سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە سێ کەسی یەک خێزان بوون و برینداربوون.
بەڵام جەمال عەكاب، وتەبێژی پارێزگای سەڵاحەدین دەڵێ “بەهۆی ئەو كردەوە تیرۆریستییەوە ٩ ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كە 5یان پۆلیس بوون و لە نێویاندا عەقید ئیبراهیم معجەل، بەڕێوەبەری پۆلیسی مەسحك، لەگەڵ دوو سەرباز و دوو چەكداری حەشدی شەعبی و دوو هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست داوە کە سەرجەم ١١ کەس بوون.”