مه‌حمود مه‌شهه‌دانی: زۆربه‌ی سوننه‌كان ئاوات به‌ سه‌رده‌می به‌عس ده‌خوازن

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت، زۆربه‌ی پێكهاته‌ی سوننه‌ ئاوات به‌ سه‌رده‌می به‌عس ده‌خوازن.

ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌‌ ئێستا نوێنه‌رایه‌تیی به‌عس له‌ عیراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌بونه‌ته‌ گروپ و قه‌واره‌.

ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ له‌ناو پێكهاته‌ی سوننه‌دا “شانه‌یه‌ك” دروستكراوه‌ بڕیاره‌ سیاسییه‌ باڵاكانی سونه‌ ئه‌وان ده‌یده‌ن، ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌و شانه‌یه‌دان به‌عس و دوو حزبه‌ ئیسلامییه‌كه‌ن كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر شه‌قامی سوننه‌دا گرتووه و ئاوات به‌سه‌رده‌می به‌عس ده‌خوازن.‌

ھەواڵی زیاتر