به‌رپرسێكی باڵای توركیا داوای ئازادكردنی ده‌میرتاش له ئۆردو‌غان ده‌كات
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بوڵنت ئارنج، جێگرى پێشووى سەرۆکوەزیرانى تورکیا ده‌ڵێت، دژى درێژکردنەوەى زیندانیکردنى سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پارتى دیموکراتى گەلانم و نابێت دەستگیرکردنەکەى بکرێتە سزادان.
هەفتەی ڕابردوو ئۆردۆغان بەڵێنى بە پەرلەمانی وڵاته‌كه‌یدا كه چاکسازیی دادوەریى بکاتە ئەولەیەتى کارەکانی بۆ ساڵى داهاتوو.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، چوار ساڵ زیاتره بە تۆمەتى به‌شداری كردن له خۆپیشاندن دژى هێرشى تورکیا بۆ سەر کۆبانی دەستگیرکراوە و سه‌ره‌ڕای ئازادكردنی له‌لایه‌ن دادگاوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئازاد نەکراوە و زۆرجار ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ڕێگه‌ناده‌ن پارێزه‌ره‌كانیشی سه‌ردانی بكه‌ن.