وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: بایدن ده‌توانێت به‌ سێ فه‌رمان گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران لابدات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئێمه‌ش هەموو بەڵێنەکانمان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێبەجێده‌کەین.”

وتیشی، ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی 5+1 هه‌یه‌ و ئەمریکاش ده‌توانێت ببێتەوه‌ ئەندامی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ئێمەش ئامادەین گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بکەین.

له‌باره‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌م دواییانه‌ی تره‌مپه‌وه‌ وتی، ئه‌وه‌ تەنها قسەیە و ڕاست نییە، ئه‌گه‌ر بایدن ببێتە سەرۆککۆمار و بچێتە کۆشکی سپی، دەتوانێت بە سێ فەرمان هەموو گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە.

ھەواڵی زیاتر