ده‌یان كه‌سایه‌تی و پێكهاته‌ی نزیك له ئێران سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “سزاى فراوان بەسەر دەیان کەسایەتى و پێکهاتەى سەربە تاران‌دا سەپێنراوە و دامەزراوەیەکى سەر بە عەلى خامنەیى، ڕێبه‌ری باڵای ئایینی ئێرانیشی تێدایه و باسی له‌وه‌شكردووه، ئەو کەسایەتى و پێکهاتانەشى گرتووەتەوە کە پەیوەندیان بە کەرتی کانزا‌کان، نەوت و گواستنەوەوە هەیە لە ئێران.”
مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکاش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، “ئەو هەڵمەتانه‌ی دژى ئێران ئەنجام ده‌درێت سەرکەوتووە و پێویسته ئه‌مریكا نەبێته قوربانى هەڕەشەى ئەتۆمى ئێران.”
وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا سزاى زیاتر بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا دەسەپێنرێت، تا ناچار ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ئۆتۆمییهكهی بێت.”