سوپای توركیا ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی وه‌رگرت بۆ چوونه‌ ئازه‌ربایجان

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندی نیشاندا به‌ ناردنی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ‌ ئازه‌ربایجان بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵێك چاودێری ئاگربه‌ستی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا بكات.

ڕۆژی 16ی ئەم مانگە، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوغان، سەرۆککۆماری تورکیا پێشنیازێكی پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد به‌مه‌به‌ستی ناردنی هێز بۆ ئازه‌ربایجان.

مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، شەڕ لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دەستیپێکرد و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر سەرباز و هاوڵاتی له‌نێوان هەردوولادا کوژران.

ھەواڵی زیاتر