سێ چه‌كداری داعش لە موسڵ ده‌ستگیركران

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگه‌یاندووه‌، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی نەینەوا، سێ چه‌كداری داعشیان دەستگیرکردووە، کە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراو بوون.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، “ئەو سێ چه‌كداره‌ی كه‌ دەستگیرکراون لەناو کەتیبەی خۆکوژانی داعشدا بوون و ده‌شڵێت، لە لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەداناوە کە چه‌كداری داعشن.”

ھەواڵی زیاتر