عێراق..ڕێژەی هەژاری بەرزتر دەبێتەوە
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بانكی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرای كردووه، “بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی، ئاستی هەژاری لە عێراق بە ڕێژەی 7% بۆ 14% بەرزبووه‌ته‌وه و ئەوەش كاریگەری لەسەر ژیانی زیاتر لە پێنج ملیۆن هاوڵاتی دەبێت.”
بانكی نێودەوڵەتی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “”تائێستا ژمارەی هەژاری لە عێراقدا 10 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە و ئەگەری ئەوەش هەیە بەشێك لە هاوڵاتیان كارەكانیان لەدەست بدەن و به‌شێكیشیان هیچ كارێكیان ده‌ست نه‌كه‌وێت.