عێراق..مه‌رجه‌عی شیعه‌كان ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌شده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 12ی تشرینی دووه‌م، دامەزراوەیەكی “عه‌ین”ی خێرخوازیی سه‌ربه‌ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان، 100 ئۆتۆمبێلی نوێی بەسەر 100 خێزانی شارەكانی عێراقدا دابه‌شكرد.

دامەزراوه‌ خێرخوازییه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، “ئه‌مڕۆ 100 ئۆتۆمبێلی نوێمان بەسەر 100 خێزانی هەژاردا دابه‌شكرد، كە پێشتر لە شاره‌كانی عێراق ناویان تۆماركراوە و نرخی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكیش نزیكەی 10 ملیۆن دیناره‌.”

ئەوەشی خستوه‌تەڕوو، “ئەم كاره‌مان‌ به‌مه‌به‌ستی خۆبژێوی ئەنجامداوە، بۆ ئه‌وه‌ی ببێتە سەرچاوەی داهات بۆ ئه‌و خێزانه‌ هه‌ژارانه‌ و بتوانن بژێوی خۆیانی پێ دابین بكه‌ن و ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ پاره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارێكی خێراخوازه‌وه‌ دراوه‌.”

ھەواڵی زیاتر