دژه‌تیرۆری عێراق پلانی ڕاوه‌دوونانی داعش داده‌نێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

سه‌باح نوعمان، وته‌بێژی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ئاشكرای ده‌كات،‌ “كه‌ ده‌زگای دژه‌تیرۆر له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی ئه‌منی، پلانێكی وردی هه‌واڵگری به‌ ئامانجی ڕاوه‌دوونانی داعش له ‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق داناوه،‌ به‌تایبه‌ت له ‌سنووری ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه‌ پێشتر له‌ژێر ده‌ستی داعشدا بوون و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتمان به‌ زانیاریی و هاوكاریی هاوڵاتیان به‌ستووه.”‌

ده‌شڵێت، “له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی كه‌ له‌مساڵدا ئه‌نجامدراون، ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانى داعش ده‌ستگیركراون و ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی داعشیش له‌ زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین و ناوچه‌ی دۆڵی زه‌یتون، باكووری دیاله‌ و باشووری كه‌ركوك و باشووری پارێزگای موسڵ خاپوور كراون.”

راشیگه‌یاندووه‌: له‌ئه‌مساڵدا، پاڵپشتی ئاسمانی وئاڵوگۆڕكردنی زانیاری هه‌واڵگریی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش له‌به‌رزترین ئاستدابووه‌ وگوتی: به‌پاڵپشتی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش،ژماره‌یه‌كی زۆری حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانى داعش له‌سنووری پارێزگاكانی دیاله‌،كه‌ركوك،سه‌ڵاحه‌ددین ونه‌ینه‌وا خاپوور كراون.

ھەواڵی زیاتر