مسته‌فا كازمی دەروازە سنورییە نافەرمیەکانی داخست

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران بڕیاریدا سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌ نافه‌رمییه‌كانی عێراق دابخرێن.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “ئه‌و ده‌روازه‌ سنورییانه‌‌ كاریگه‌ری نه‌رێنییان كردووەته‌ سه‌ر دۆخی ئابووری و پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی.”

مسته‌فا كازمی، تاقیگه‌كانی پشكنینی كاڵا هاورده‌كراوه‌كانی ‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگای ناوه‌ندی پێوانه‌ و كۆنترۆڵی جۆری به‌پێویست زانیوه‌ و باسی له‌وه‌كردووه‌، كه‌ پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان فه‌رمانگه‌كاندا هه‌بێت له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و جه‌ختیشی له‌ نه‌هێشتنی دیارده‌ی قاچاخچێتی و ساخته‌كاری و به‌هه‌ده‌ردانی دارایی گشتی و دەروازەی نافەڕمی كردووه‌ته‌وه‌.”

ھەواڵی زیاتر