فڕۆكهیهكی عێراقی كهوته خوارهوه
كاروان كهلاری/ باڵكێش
تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراق لهڕاگهیهندراوێكدا، ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ شهممه، 31ی ئۆكتۆبهر، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنان لە جۆری “سزنا کرفان 172” لە قەزای بەلەدی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین کەوتووەتەوە خوارەوە.
دەشڵێت، “لەکاتی ئەرکی ئاساییدا، فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنان لە ئاسمانی قەزای بەلەد لە ناوچەی سیدمحمد کەوتووەتە خوارەوە و بهوهۆیهوه فڕۆكهوانهكهی كه فڕۆكهوانێكی پێشکەوتووبووه بەناوی (سەیف عاید) و شههید بووه و یاریدەدەرەکەشی ناوی عەلی ڕەسوڵه.
