
بو‌مه‌له‌رزه ناوچه‌یه‌كی توركیای هه‌ژاند و 20 باڵه‌خانه ڕووخاون
كاروان كه‌لای/ باڵكێش
كاتژمێر 2:51 خوله‌كی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی، 30ی ئۆكتۆبه‌ر، بومەلەرزەیەكی بەهێز سنورە ئاوییەكانی شاری ئیزمیری توركیای هەژاند و به‌پێی ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌كانیش تائێستا زیاتر لە 20 باڵەخانە لە ئیزمیر داڕوخان.
پارێزگاری ئیزمیر لەبارەی زیانەكانەوە، وتی: “هێشتا هیچ زانیارییەکمان پێنەگەیشتووە لەبارەی زیانه گیانی و ماددییەكانەوە، به‌ڵام دەچینە ناوەندی ئیزمیر بۆ ئەو شوێنەی كه بینا و باڵەخانەكانی لێ ڕوخاون، دواتر زانیارییەكان هەرچییه‌ك بێت، بڵاویدەكەینەوه.”
به‌پێی ئاژانسه بومه‌له‌رزه‌زانییه‌كانی توركیا، گوڕی بومەلەرزەكە 6.6 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و هێندە بەهێز بووە لە ئیستانبوڵ و چەند پارێزگایەكی تری توركیا هەستیان پێكردووه.
