عێراق.. بڕیاردرا له‌ هەفتەیەكدا 2 ڕۆژ وانە لەناو پۆلەكاندا بخوێندرێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

قوسەی یاسری، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگەیاند: “لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وەزارەتی پەروەردەی عێراق كۆبوونەتەوە و بڕیاردراوە، بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنها دوو ڕۆژ لە هەفتەیەكدا، دەرگای قوتابخانه‌كان بكرێنەوە.”

وتیشی: “پڕۆگرامەكانی خوێندن دەكرێن بە دوو بەشه‌وه‌، بەشێكی لەناو قوتابخانه‌كان و بەشەكەی تریشی بەشێوەی ئۆنلاین دەخوێندرێت.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “دەسەڵاتی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵیان داوەتە وەزارەتی تەندروستی، كە به‌رمه‌بنای له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌وشی ته‌ندروستی، بڕیار لە كاتی دەستپێكردنی خوێندن بدات.”

ھەواڵی زیاتر