نهتهوهیهكگرتووهكان هۆشداری دهدات له داخستنی كهمپی ئاوارهكان
كاروان كهلاری/ باڵكێش
حکومەتى عێراق بڕیاری داخستنی زۆرێک لە کامپی ئاوارەکانی داوه وتاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دادهخرێن، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هەنگاوەکان دەستیان پێکردووە و چەند کامپێکیش داخراون و هەندێکیشیان تێکەڵ کراون.
ئهمڕۆ ههینی، 30ی ئۆكتۆبهر، نوسینگهی نێردهی تایبهتی نهتهوهیهكگرتووهكان له عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا ڕایگهیاند، “ئەو بڕیارانە بەشێوەی سەربەخۆیانە دراون و هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان نەکراوە، ئێمەش بەشداری گفتوگۆکانی حکومەت ناکەین لەبارەى کامپەکانەوە، بۆیە بەرپرسیارێتی سەرەکی لەبارەى چارەنووس و پاراستنی ئاوارەکان دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتى عێراق.”
جەختیشیکردهوه “کە پشتگیری گەڕانەوەى خۆبەخشانەى ئاوارەکان دەکەن بۆ ناوچەکانی خۆیان بۆئەوەى لە ژیانێکی سەقامگیر و بەڕێزدا بژین و دهشڵێن، ئێمەش بەردەوامین لە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتى عێراق و هاوکاری و یارمەتی ئەو خێزانانە دەدەین کە دەچنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.”
ئاماژەى بەوەشکردووە، “نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات و لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ حکومەتى عێراق بۆ دۆزینەوەى چارەسەری هەمیشەیی بۆ دۆخی ئاوارە بێدەرەتانەکان لە عێراق.”