سعودیه..هێرشكرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا و بریندار هه‌یه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وتەبێژی پۆلیسی مەکكه، ڕایگه‌یاند، “ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، هێزی تایبەتی ئاسایشی دیپلۆماسی لە مەکكە، کەسێکیان دەستگیرکردووه کە بە چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر کونسوڵخانەی فەرەنسا لە جدە.”
ئاشكراشی كرد، “لە ئەنجامی هێرشه‌كه‌دا پاسەوانێكی کونسوڵخانەکە برینداربووه و ئەو کەسەش كه هێرشەکەی ئەنجامداوه، دەستگیرکراوه.”
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كه‌سێكی تر له فه‌ره‌نسا هێرشی كرده سه‌ر كه‌نیسه‌ی نۆتردام و به‌هۆیه‌وه، سێ كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سێكی تریش برینداربوون.