كریستاڵ تووشی كۆرۆنا بوو

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

خانمە هونەرمەند و ئەکتەری دیاری كوردستان “کریستاڵ” توشی کۆرۆنا بوو.

خانمه‌ ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان، كریستاڵ، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئاشكرای كرد، “کە توشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە و خێزانەکەشی لەگەڵیدا توشبوون.”

كریستاڵ، شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌ و دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە‌، سەرەتا بە کاری نواندن دەستی پێکردووه‌ و ناوی ڕاستەقینەشی کانیاوە.”

کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لە چەند درامایەکیشدا وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، زۆرجاریش وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان دەبێته‌ مایەی گرنگی پێدانی میدیاکان.”

ھەواڵی زیاتر