سزاکەی سەما میسری بۆ شەش مانگ زیندانی کەمکرایەوە

لە حوزەیرانی 2020 سەما میسری، سەماکاری بەناوبانگی میسری سزای سێ ساڵ زیندانیکردن و 300 هەزار جونەیهی میسری، کە دەکاتە نزیکەی 15 هەزار پاوەندی بەریتانی بەسەردا سەپێنرا بە تاوانی بەدڕەوشتی.

بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە سزاکەی کەمکردەوە بۆ شەش مانگ زیندانیکردن، بەبێ سزای ماددی.

سەما میسری لە مانگی نیسانی 2020دا و لە میانی لێکۆڵینەوەیەکدا لە ژمارەیەک ڤیدیۆ و وێنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا، چونکە داواکاری گشتیی میسر ئەو وێنە و ڤیدیۆییانەی بەو جۆرە باسکردبوو کە دەبنەهۆکاری بڵاوبوونەوەی بەدڕەوشتی.

جۆن تەڵعەت، پەرلەمانتاری میسری کە داوای ئەنجامدانی رێکاری یاسایی بەرامبەر سەما میسری و بەکارهێنەرانی دیکەی تیکتۆک کردبوو، رایگەیاند، “جیاوازییەکی گەورە لەنێوان ئازادی و بەدڕەوشتییدا هەیە”.

ھەواڵی زیاتر