چۆنییەتی دروستکردنی شامپۆی سروشتی بێ زیان
زۆربەی ئەو شامپۆیانەی ئێستا لە بازاڕەکاندا هەن، ماددەی کیمیاییان تێدایە، ئەگەر دەتەوێ بە شامپۆیەکی سروشتی قژت بشۆیت و تووشی زیانی نەکەیت، بەم ڕێگەیە و بە سادەترین شێوە شامپۆیەکی ناوازەی گوێزهندی دروستبکە.
رێگەکانی دروستکردنی شامپۆی گوێزهندی
کەرەستەکان
- سێ-چوار کوپ ئاو
- کەوچکێکی بچووک خوێ
- کەوچکێکی بچووک زەیتی جوجوبا
- نیوکوپ هاڕاوەی سابوونی ڕەقی
- – 20 دڵۆپ عارەقی گوێز هیندی
- کوپێک ئاو
- دوو کەوچکی گەورە ڕۆنی گوێزهندی
ئامادەکردن
- ئاوەکە بۆ ماوەی 30 چرکە بخە ناو مایکرۆویف با کەمێک گەرم ببێ
- دواتر هاڕاوەی سابوونەکە بکە ناو ئاوەکە و بە هێواشی تێکی بدە
- دواتر هەموو پێکهاتەکانی دیکەی تێبکە و تێکی بدە
- لەناو قوتوویەکی داخراودا هەڵیبگرە
بەم ڕێگە ئاسانە دەتوانیت ببیتە خاوەن شامپۆیەکی بێ کیمیایی و باش بۆ قژت.