پیاوە موگناتیسییەکە جەستەی ئاسن و میوە ڕادەکێشێت

پیاوێکی ئێرانی بەهۆی جیاوازییەکی فیزیکی لە جەستەیدا ناوبانگی پەیداکردووە و خەریکە ناوبانگەکەی سنوورەکان ببەزێنێت.

عەبدولفەزل سابیر، ناسراو بە پیاوە موگناتیسییەکە، لە هێزی موگناتیسی جەستەدا ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد، دوای ئەوەی لە پیاوە موگناتیسییە ئۆکرانییەکەی بردەوە و توانی 85 کەچکی ئاسن بە جەستەی هەڵبگرێت لەکاتێکدا پیاوە ئۆکرانییەکە تەنیا 53 کەوچکی هەڵگرتبوو.

عەبدلفەزل دەڵێ”کە منداڵ بووم پێنج تومەنی ئاسنم بە پەنجەکانمەوە دەلکاند و لەسەر شەقام رامدەکرد” ئەو بە مێشکی کۆنترۆڵی ئەم وزەیەی کردووە، هەرکات ویستی شتێک بە جەستەیەوە بلکێت، لە رێگەی مێشکییەوە فەرمان دەکات، کە ویستی لێی ببێتەوە، هەر لە رێگەی مێشکیەوەیە دەبێت”.

پێش عەبدولفەزل، چەندین کەسی دیکە هەبوون کە ئەو تایبەتمەندییەیان هەبووە، بەڵام نەیانتوانیوە ئەوەندەی ئەو ئاسن بە جەستەیانەوە هەڵبواسن.

ھەواڵی زیاتر