نوورهان: چرچ و لۆچییەکەی دەموچاومم خۆشەوێ
خانمە ئەکتەری نێوداری میسری، نوورهان بۆ یەکەمجار تەمەنی خۆی ئاشکرا دەکات و دەشڵێ”چرچ و لۆچییەکانی دەموچاومم خۆشەوێ.
نوورهان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی کە لە کەنار دەریایەکە بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی” تەمەنم 38 ساڵە، تا ئێستا هیچ جوانکارییەکم بۆ رووخسارم نەکردووە، چرچ و لۆچییەکانی دەموچاومم خۆشەوێ”.
نوورهان دەشڵێ”خۆمم خۆشەوێ، بۆیە بۆتۆکس و فیلەر ناکەم’.
