چۆن هاوسەرەکەت دڵخۆش دەکەیت؟
لەدوای هاوسەرگیری هەست بەنزیكبوونەوەو دڵسۆزیەت دەكەیت لەگەڵ هاوسەرەكەتو وا بیردەكەیتەوە كە دەتوانیت هەر شتێ بەئەو بڵێیت، بەڵام ئەم پەیوەندییەش وەكو پەیوەندیەكانی تر قسەكانت ئەو هێزەیان هەیە كە زیان بە هاوسەرگیریتان بگەیەنێت.
بۆیە قسەی دڵخۆشهێنەرو ئومێدبەخش بەهاوسەرەكەت بڵێو قسەی توندو دڵساردكەرەوەی پێمەڵی تا ژیانی هاوبەشتان نسبەت بەخۆتان نائومێد نەكات. لەم بابەتەدا دەستنیشانی ئەو شتانە دەكەین بە مێردەكەتی بڵێ تا دڵخۆشی بكەیت ئەوانیش:
1-من نرخی كارەكانی تۆ دەزانمو هانت دەدەم
ئەم كارە وا دەكات كە باوەڕ بەخۆبوونی ئەو زیاد بكەیتو زیاتر تۆی بوێت.
2-زۆر سوپاست دەكەم كە هاوكاریم دەكەیت لەكارەكانی ماڵەوەدا.
ئەم كارە وا لە مێردەكەت دەكات كە چەند بەنرخی لەلای ئەو، ئەویش هەوڵدەدات باشتر هاوكاریت بكات لەكارەكانی ماڵەوەدا.
3-من هەمیشە وەفادار دەبم بۆ تۆ
كاتێ ئەم ڕستەیە بەمێردەكەت دەڵێی هەست بەئارامیو بەهێزی دڵی دەكات، بەڵێنو وەفاداری بۆ تۆ پتەوتر دەكات.
4-وەرە باكاتێكی زیاتر بۆ یەكتر دابنێین.
ئەمەش بۆ هاوسەرەكەتی دەردەخەیت كە چەند خۆشتدەوێو حەز دەكەیت كاتی زیاتر لەگەڵ ئەودا بیتو دڵسۆزیت بۆ ئەو.
5- خۆشمدەوێیت
جوانترینو سادەترین ڕستە كەبەهاوسەرەكەتی دەڵێی وا دەكات كە زەردەخەنەیەك دەخاتە سەر لێوانیو گەرمی بەدڵی دەبەخشێت.
6-تۆ باوكێكی نائاساییت
وتنی ئەم ڕستەیە دڵنیایی دەدات بەهاوسەرەكەت كە بۆ هاوكاریكردنیو پارێزگاریكردنی ئەو لە هەر بارودۆخێكدا لەگەڵ ئەودایت.
7-تۆ زۆر باش خێزانەكەمان بەرێوەدەبەیت.
ئەم قسەیە هێز بەدڵی دەدەیتو كە نرخی هەر شتی دەزانیت كە ئەو هەوڵی بۆ دەداتو بۆ خێزانەكەی فەراهەم دەكات.
8- من زۆر ئاسودەو ڕازیم لەگەڵ تۆدا.
دەبێت ڕێگە بدەیت كە هاوسەرەكەت بزانیت كە چەند كامڵیتو هەست بە ڕازیبوون دەكەیت.
9- تۆ هەمیشە دەتوانیت كارێك بكەیت كە بمخەیتە پێكەنینو دڵخۆشم بكەی.
ئەم پەیامە ئەوە بە مێردەكەت دەڵی كە ئەو لەگەڵ خۆیدا چالاكیو ووزەی ئەرێنی دەهێنێتەوە بۆ ماڵەوە، هەستێكی خۆشو دڵنیایی دەداتێ كە كارەكەی ئەو تۆ دڵخۆش دەكات.
10-من شانازی بەتۆوە دەكەم
ئەم قسەیە هەست بەوە دەكات كە باشترین پیاوی دونیایەو هەوڵدەدات زیاتر و باشتر كار بكات بۆ بەدەستهێنانی خەونەكانی خێزانەكەی.
11-زۆر خۆشحاڵم كە لەگەڵ تۆ هاوسەرگیریم كردووە.
ئەم قسەیە زۆر دڵخۆشی دەكات بەوەی كە ئەوت وەك هاوسەری خۆت هەڵبژاردووە.
12- حاڵت چۆنە؟ دۆخەكە چۆنە؟
ئەم پرسیارە سادەیە بۆ هاوسەرەكەت دەریدەخات كە تۆ چەند نیگەرانی ئەویت هەر شتێك كە بیەوێت دەتوانێ قسەت بۆ بكات دەربارەی.
13-تۆ باشترین هاوڕێی منی.
ئەم ڕستەیە جوانترین دیارییە بۆ هاوسەرەكەت.
14-پێكەوە چارەسەری دەكەین.
لەكاتی بوونی كێشەدا لەجیاتی هاتو هاوارو دەنگە دەنگ هەناسەیەكی قوڵ هەڵمژەو خوێن سارد بەو بڵێ پێكەوە چارەسەری دەكەین.
15-جیاوازییەكانمان زیاتر لەیەكترمان نزیك دەكاتەوە.
16-كارێك هەیە كە بتوانم بۆت ئەنجامی بدەم؟
وتنی ئەم ڕستەیە بەئەو دەڵێیت كە تۆ چاودێری دەكەیت، دەزانیت كە مێردەكەت وەك هەر كەسێكی تر پێویستی بەهاوكارییە.
17- دەزانم كە تۆباشترین بڕیار دەدەی.
ئەم كارەش دڵنیایی دەدات بە مێردەكەت كە باوەڕت پێی هەیەو بڕیارەكانی جێگەی قبوڵكردنی تۆیە.
18- حەز دەكەی كە دواتر قسەی لەسەر بكەی؟
لەكاتی بوونی كێشەیەكدا ئەگەر ئەو نەیتوانی قسە بكات ئەوا ئەم ڕستەیەی پێبڵێ كە گەورەترین یارمەتی ئەو دەدەی.
19-حەز دەكەی كەمێ بەتەنیا بیت.
ئەم پێشنیارە ئارامی بەهاوسەرەكەت دەبەخشێت فرسەتێ بۆ هاوسەرەكەت فەراهەم دەكات كە پێش هەر قسەكردنو بڕیار دانێك باشتر بیر بكاتەوە.
و/نیگار
سەرچاوە/tenzimehkanevadeh.com