سو‌وده‌كانی‌ ئاو خواردنه‌وه‌

* خواردنەوەی ئاو، رێژەی شەکر لە خوێن کەمدەکاتەوە و وادەکات شەکر لە رێگەی زۆر میزکردنەوە دەربچێت، ئەمەش بۆ تووشبووانی شەکرە زۆر کاریگەرە.

* خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ ته‌واو ڕزگارت ده‌كات له‌ زیپكه‌و نوكته‌ ڕه‌شه‌كانی‌ سه‌ر پێستی‌ ڕوخسارو جه‌سته‌.

* ئه‌گه‌ر به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ ته‌واو ئاو بخۆیته‌وه‌، ئه‌وا پێویست ناكات شپرزه‌ بیت و بیر له‌ دروستبو‌ونی‌ ئه‌و چرچ و لۆچییانه‌ بكه‌یته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ دروستده‌بێت، چونكه‌ ئاوخواردنه‌وه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ ته‌واو پیریی‌ دواده‌خات.

* ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت نینۆكه‌كانت به‌هێزو بریقه‌دار بێت، ئه‌وا ئاو بخۆره‌وه‌.

* خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو ماندوێتی‌ و هیلاكی‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌‌و جوڵه‌ی‌ جه‌سته‌ت هه‌میشه‌ ته‌ندروست و به‌هێز ده‌بێت.

* ئاوخواردنه‌وه‌ كارێكی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ هه‌یه‌ له‌ ده‌ركردنی‌ ئه‌و پاشماوه‌ زه‌ره‌رمه‌ندانه‌ و ئه‌و ژه‌هرانه‌ی‌ كه‌ له‌ جه‌سته‌دا دروست ده‌بێت.

* كاتێك كه‌ جه‌سته‌ ڕزگاری‌ بوو له‌و پاشماوه‌ و ژه‌هرانه‌، ئه‌وا ڕزگاریشی‌ ده‌بێت له‌و بۆنه‌ ناخۆشانه‌ی‌ كه‌ له‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤدا هه‌یه‌.

* ئاو خواردنه‌وه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی‌ ته‌واو ده‌بێته‌ هۆی‌ وریابو‌ونه‌وه‌ی‌ مێشك و هه‌میشه‌ له‌ كاركردندا ده‌بێت‌و رێژه‌ی‌ زیره‌كی‌ زیاد ده‌كات.

* ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ لانیكه‌م 8 په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه‌، ئه‌وا پێستی‌ ڕو‌وخسار و جه‌سته‌و قژ و هه‌موو ماسولكه‌كان و ئێسكه‌كانی‌ جه‌سته‌ بێگومان ته‌ندروست و به‌هێز ده‌بێت و ده‌بیته‌ خاوه‌نی‌ ڕ‌ووخسار و جه‌سته‌یه‌كی‌ جوان.

ھەواڵی زیاتر