بەم ڕێگایانە ئارامی دەرونت بەدەست بهێنە

لەوانەی ئەم وشەیە هاتبێت بەمێشكتدا (ئارامی دەرون) ئەو وشەیە بەڕاستی چەند گرنگە؟ بۆچی ئەمڕۆ گۆراوە بۆ ئارەزوویەكی بەدەستنەهاتوو؟ پێشكەوتنەكانی سەردەمی ئێستا هەموو شتێكی بۆ ئاسان كردووین، بەڵام بەهەمان ڕێژە ئارامی دەرونمانی توشی نیگەرانی‌و سترێس كردووە، بەڵام چۆن ئارامی ‌و شادی بەدەستبهێنین لێرەدا چەند ڕێگایەكتان بیردەهێنینەوە كە چۆن بەئاسانی دەتوانیت خۆشی بچوك ‌و گەورە بەدەست بهێنیت تەنها پێویستە كەمێك بەسەرنجەوە بڕوانیتە ژیانت‌و لەگەڵ خۆت ڕاستگۆ بیت.
1-گوێ‌ لەمۆسیقا بگرە یان هەر شتێكی تر كە ئارامی بەدەرونت دەبەخشێت.
2-هەناسەی قوڵ هەڵمژە.
3-بەپێ‌ بڕۆ.
4- چێژ وەربگرە لەسروشت.
5-لەگەڵ ئاژەڵانی ماڵەوە كە هەتانە یاری بكە.
6-پاكو خاوێن‌و ڕێك پێك بە.
7-ڕاستییەكان پەسەند بكە.
8-سەرنجی تەواوەتیت لەسەر هەستەكانت بێت بۆئەوەی مێشكت نەتوانێت سەرنج بخاتە سەر نیگەرانی‌و ناڕەحەتییەكانت.
9- خۆتت خۆش بوێت.
10-ڕاستگۆبە لەگەڵ خۆت.
11-پێبكەنە چونكە دەتوانیت بەشە جوانەكانی ژیان پێكەوە ببینینت.
12-تەندروستی ‌و سەلامەتیت بەشێوەیەكی ڕێكو پێك هەڵسەنگێنەو چاودێری خۆت بكە.
13-ئامانج‌و ئاواتت هەبێت هۆشمەندانە هەڵیان بژێرە.
14- لەجیاتی نیگەرانی لەڕابردوو ترس لەداهاتوو بە لەحزە بژی و لەكاتی خۆیدا چێژ وەربگرە.
15- كەمتر نیگەران بەو فێر بە كە هەر شێوە نیگەرانییەك لەمێشك دوور بخەیتەوە.
16-قسەی دڵی خۆت بڵێ‌ مەترسە بزانە لەژیانت چێتدەوێت، ئەگەر نەزانیت چێتدەوێت ئەوا هیچ شتێ‌ بەدەست ناهێنیت.
17- كاتێ‌ بۆ خۆت دابنێ‌ بۆ ئەنجامدانی كارێ‌ كە دڵخۆشتان دەكات.
18-پڕ ووزەو چالاك بە.
19- واز لەهەندێ‌ شت بهێنە چونكە هەندێ‌ شت هەیە كە تۆ ناتوانیت بیگۆڕیت‌و گرنگی نییە.
20-بێ‌ هیچ هۆكارێك سەرزەنشتی خۆت مەكە، خۆت مەخەرە ژێر هیچ فشارێكی ناپێویستەوە.
21-سەرنج بخەرەوە سەر نیعەمەتەكانی ژیانت‌و سوپاسگوزار بە، جار جارێ‌ ئەو نیعمەتانە بیری خۆت بهێنەوە.
22-وا سەیری شكست بكە كە ڕێگایەكە بۆ فێربوونت.
23- پەیوەندیت لەگەڵ كەسانی تر دروست بكە چونكە خۆشترین و جوانترین كاتەكانی ژیان ئەوەیە كە لەگەڵ كەسانی تریت‌و بەشداری خۆشی‌و ناخۆشییەكانت دەبن.
24- ڕێگایەكی گونجاو بدۆزەرەوە بۆ خۆ دەربازكردن لە هەستە نەرێنییەكانت.
25- میهرەبان بە چونكە كاتێ‌ كە خۆشەویستی دەبەخشی هێز بەدڵ دەبەخشێت.
26-تەنها سەرنج بخەرە سەر ئاراستەی ژیانی خۆت، خۆت بەراورد مەكە لەگەڵ كەسانی تر.
27- باوەڕت بەخۆت هەبێت‌و قسە لەگەڵ خۆت بكە و ڕستەی ئەرێنی ‌و هێوابەخش بەخۆت بڵی.
28-هەر كاتێ‌ كە لەتوانات هەبوو كەمێ‌ پارە پاشەكەوت بكە.
29-قەناعەتت هەبێت بەشتە سادەكان چونكە ئەمە هەمان شتە كە چێژی مانەوەو ئارامی دەروونی دەهێنێت.
30-لەسەر باوەڕی خۆت بوەستەو بەدوای ئارەزووەكانی خۆتبە.
31-بەئەندازەی پێویست بخەوە، جەستە پێویستی بە8 كاتژمێر خەو هەیە.
لەكۆتایدا دەڵێین لەگەڵ خۆت ڕٍاستگۆ بەو قبوڵی بكە كە ژیان لەحاڵەتی گۆڕاندایە زیاتر ئاگات لەبیركردنەوەكانت بێت، كەمتر گرنگی بە بیرۆكە نەرێنییەكانت بدە لەجیاتی ئەوە هەوڵبدە جوانیەكانی ژیان ببینە، سەرنج بخەرە سەر ئامانجەكانت.
و/نیگار
سەرچاوە/chetor.com

ھەواڵی زیاتر