چۆن هاوار نەكەین بەسەر منداڵدا؟
هەڵەیەكی بچوكی منداڵەكانمان، وەك شقارتەیەكە لەفتیلەی كاروكردەوەكانی دایكو باوك دەدرێتو دەبێتەهۆی هاوار كردنیان، هەموو ئەو دایكانو باوكانەی كێشەكانی ڕۆژانەی خۆیان دەخەنەڕوو هەموویان بە هاواركردن بەسەر منداڵەكانیان خۆیان بەتاڵ دەكەنەوە. هەر بۆیە ڕۆژانە منداڵەكانمان تەمەنی منداڵیان بە ترس و سوكایەتییەكانی دایك و باوكیان بەسەر دەبەن. لێرەدا دەپرسین چۆن دەتوانین ڕووبەڕووی ئەم ڕەفتارە ببینەوە:
1-بۆچی توڕەین؟
لەوانەیە گرفتی ئابووری نەخوازراو كە دێتە پێشەوە هۆكاری سەرەكی توڕەبوونی ئێمەبێت. ئەم كێشەیەش دەتوانێت كاریگەری لەسەر پەیوەندی خیێزانیو ژن و مێر دروست بكاتو بیتاقەتو نیگەرانمان بكات. ئەمەش وادەكات بەتوندی وخێرایی وەڵامی ئەو ڕەفتارانە بدەینەوە، توڕەبوونی شاراوە هەموو گرفتە ئابوورییەكانو ، جیاوازی چینە كۆمەڵایەتییەكان، جیاوازی ڕەگەزیو كێشە خێزانیەكان، كێشە كانی هاوسەرانو گرێ دەورونییەكان لەخۆ بگرێت.
2-هاوارەكانی ئێمە بۆ منداڵان چ مانایەكی دەبێت؟
-منداڵان تێگەیشتنی تەواوەتیان بۆ بابەتو كێشەكانی ڕۆژانەی ئێمە نییە وە ناچار نیین ئەم بابەتە لەژیانی خۆیان هەستی پێبكەن. لەژیانی منداڵان هەڵە مانای نییە، ئەگەر كارێك بە هەڵە ئەنجام بدەن بزانە كە وێنەیەكیان لەهەڵە یان باشی ئەو كارە نییە ، بۆیە پێویستە ئێمەی دایكو باوك دەبێت هەڵەو ڕاستیان فێربكەین ، شێوەی فێربوونی ڕەفتارەكانیان هەمان ئەو پەروەردەیەیە كە زۆرێك لە دایك و باوك ئەوانە بەباشیو هەندێكیان بەخراپترین شێوە بەجێی دەگەیەنن.
-منداڵان توڕەیییو توندی دایكان و باوكان بۆ خۆیان بەم شێوەیە لێكیدەدەنەوە كە شایانی خۆشویستن نیین هەر بۆیە زۆر جار ڕووبەڕووی نەفرینی كاتی ئەوان دەبنەوە، بۆیە هەندێك لە منداڵان بە شەو میزكردن بەخۆدا یان زمانیان دەیگرێو شەرمنی زیاد لەپێویست وهاوشێوە دەردەكەوێت لێیان هەروەها كاریگەری توڕەیی دایكان و باوكان لە گەورەبونی ئەم منداڵانەدا دەبێتەهۆی ئەوەی سانسۆر دەكاتە سەر خۆیو ، ترسان لەئامادەبوونی لەكۆمەڵگە، سەرنەكەوتنی پەیوەندی كۆمەلایەتی، سەركوتبوونی ئارەزووەكانی و توڕەبوونی شاراوە.
3- چۆن هەوڵبدەین چارەسەری خۆمان بكەین؟
بۆئەوەی هاوارنەكەین بەسەر منداڵدا لە پێناو بەتاڵكردنەوەی توڕەبوونی خۆماندا پێویستە كە فێرببینو ڕاهێنان بكەین. وەرزشەكانی وەك/ ئیرۆبیك كە (ڕاكردن، مەلەكردن، پیادە ڕۆیشتن) یۆگا ، یا خواردنەوە ئارامبەخشەكان ئەمانە دەتوانێت هۆكار بێت بۆئەوەی كە زاڵبین بەسەر ڕەفتاری خۆماندا.
و/گەشاو
سەرچاوە/هاف پۆست
ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان