به‌خته‌وه‌ریی ساخته چییه؟
ساڵی 2014 له كۆنگره‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی (WEF) له داڤوس، ماتیۆ ریكارد، پیاوی ئایینیی بودایی فڕه‌نسی كه به “به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤی جیهان” ناوبانگی ده‌ركردووه، به‌شداریی تێدا كرد، ئه‌مه‌یش بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵك شتێكی سه‌یر بوو، چونكه له‌و كۆنگره‌یه‌دا هه‌میشه بابه‌تی ئابووریی چڕ باس ده‌كرێ، كه‌چی له‌و ساڵه‌دا ته‌كنیكه‌كانی خۆهێوركردنهوه و كۆمه‌ڵێ بابه‌تی دیكه‌ی ته‌ندروستیی مێشك و زۆربوونی قه‌ڵه‌وی له ناو كۆمه‌ڵگه‌كان خرانه ڕوو، هه‌روه‌ها چۆن مرۆڤ وا لێ بكه‌ن، خۆی به به‌خته‌وه‌ر بزانێ.
گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ری ته‌نیا بابه‌تێكی سه‌رپێیی نه‌بوو، به‌ڵكوو گرینگییه‌كی زۆری پێ درا و 25 دانیشتی ته‌واوی بۆ دانرا و بووه كۆنگره‌یه‌كی جیاواز له هه‌ر ساڵێكی تر. پرسیار لای هه‌موان دروست بوو، بۆچی كۆنگره‌یه‌كی ئابووریی تایبه‌ت، بایه‌خ به بابه‌ته هه‌سته‌وه‌رییه‌كانی وه‌ك به‌خته‌وه‌ری ده‌دات؟
پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره و تێگه‌یشتن له سه‌یروسه‌مه‌ره‌یی بابه‌ته‌كه، ده‌بێ سرووشتی گفتوگۆكانی نێو ئه‌و كۆڕبه‌نده له یه‌كه‌م كۆنگرهیانهوه بزانین كه له ساڵی 1971 ده‌ستی پێ كردووه. ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردوو، كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و دابه‌زینه‌ی گه‌شه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌وروپای پێدا ده‌ڕۆیشت ده‌كران. ساڵانی هه‌شتا له‌سه‌ر له لابردنی گرێیه‌كانی بازاڕ ده‌كرا به تایبه‌تی دوای ڕووخانی یه‌كێتیی سۆڤێت. له ساڵانی نه‌وه‌ت گرینگی به داهێنانه‌كان و ئینته‌رنێت ده‌درا. له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نوێ، بابهتهكان زیاتر به دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌به‌سترانه‌وه، له ساڵی 2008 و پێنج ساڵی دواتریش كه شكسته گه‌وره‌كه‌ی به‌ر بانكه‌كانی هه‌موو جیهان كه‌وت، بابهتهكان له‌سه‌ر ئه‌وه چڕ ده‌كرانه‌وه چۆن خۆیان له‌و دۆخه ئابوورییه ڕۆچووه ڕزگار بكه‌ن.
به‌مانه‌ی سه‌ره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ، كۆنگره‌كانی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی، پێوه‌ست بووه به گرینگ‌ترین بابه‌ته‌كانی سه‌رده‌م به ئابوورییه‌وه، بۆیه كاتێك له ساڵی 2014 بایهخهكان له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ری چڕ ده‌كرێته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت گرینگیی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه قه‌تیس بووه. بۆ نموونه ساڵی 2010 حكوومه‌تی بریتانیا بڕیاری دا “یه‌كه‌ی توێژینه‌وه ڕه‌فتارییه‌كان” بكه‌نه‌وه و تێیدا خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه بۆ هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانی به‌سه‌ر ڕه‌فتاری هاووڵاتیاندا دێت ده‌كرێ، ئامانجه‌كه‌شی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر و دروستكردنی سیاسه‌ته له‌ناو حكوومه‌تی بریتانیا. ئه‌و یه‌كه‌یه هێنده گرینگی پێ درا، تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌كی زۆرینه‌ی حكوومه‌ته‌كانی جیهان سوودی لێ بكه‌ن. له ساڵی 2016 وه‌ك به‌شێك له‌و هه‌ڵكشانی ته‌وژمه‌ی ڕووی له جیهان كردوه، وه‌زاره‌تی به‌خته‌وه‌ری دامه‌زراند كه ئامانجه‌كه‌ی هه‌مان ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌ی حكوومه‌تی بریتانیایه تا توێژینه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌فتاره‌كانی تاكی ئیماراتی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هۆكارێك بۆ داڕشتنی سیاسه‌ته‌كانیان.
ویلیا‌م دیفینز له كتێبی”دروستكردنی به‌خته‌وه‌ری” ڕوونی ده‌كاته‌وه، چۆن حكوومه‌ت و كۆمپانیا زله‌كان، به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانیمان پێ ده‌فرۆشن! له‌وێدا ده‌یخاته ڕوو، هه‌موو پڕۆژه سیاسییه‌كان له كڕۆكدا له‌سه‌ر یه‌ك فكر دروست بوون: چۆن بتوانن ئاراسته‌ی ڕه‌فتاری هاووڵاتی و چالاكییه‌كانی به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته و ئامانجانه ببه‌ن كه هێزی نوخبه بۆی هه‌ڵبژاردوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زۆرهملێیهكیان لێ بكرێ یان دیموكراتییان لێ بستێندرێته‌وه.
دیفینز ئاماژه به‌وه ده‌كات، هۆكاری یه‌كه‌می خه‌مۆكی و دڵته‌نگیی خه‌ڵكی دونیا پێوه‌ندی به سرووشتی سه‌رمایه‌دارییه‌وه هه‌یه و بۆ گه‌واهیی ئه‌وه‌ش گوته‌ی یه‌كێك له ئاماده‌بووانی كۆنگره‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی ساڵی 2014 ده‌هێنێته‌وه كاتێك تێبینییه‌كی خسته ڕوو، زۆرێك له ڕاستی شاراوه‌ی ئاشكرا كرد و گوتی: “ئێمه ئه‌و كێشه‌یه‌مان دروست كردووه كه ئێسته هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ده‌ده‌ین”. ئه‌و شێوازه ژیانه‌ی خه‌ڵكی ئێسته و دروستبوونی ئه‌و هه‌موو گرفت و ئاڵۆزی و خه‌مۆكیی و ویستی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و هه‌میشه ناڕازیبوونه و ئه‌و هه‌موو به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته و كاڵای نوێیه، ئه‌نجامی ئه‌و پهستانانهن كه ده‌كرێته سه‌ر مرۆڤی سه‌رده‌م. چۆن كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان توانیان ئه‌و هه‌موو ته‌نگژه‌یه له‌ناو گه‌لاندا دروست بكه‌ن؟ چۆن توانیان فێڵ له به‌كارهێنه‌ر بكه‌ن و به‌خته‌وه‌ریی ساخته‌یان پێ نیشان بده‌ن و هه‌وڵی ده‌ستكه‌وتنی بده‌ن تا خۆیان زیاتر قازانج بكه‌ن؟
هه‌وه‌سی بازاڕكردن و كڕین
یه‌كه‌م سوپه‌رماركێت له جیهاندا ساڵی 1852ز له شاری پاریس كرایه‌وه و ئه‌و چالاكییه‌ی پێی ده‌گوترێ “بازاڕكردن” تێیدا گه‌شه‌ی كرد. ڕه‌نگه وا ده‌ركه‌وێت، بازاڕكردن ته‌نیا چالاكییه‌كی چێژبه‌خش بێت یان به‌فیڕۆبردنی كات بێت له كۆمه‌ڵگه بازرگانییه‌كاندا، به‌ڵام كاتێك ئه‌مه ده‌بێته ئالووده‌بوون، ئیتر مه‌ترسییه‌كانی ده‌ست پێ ده‌كات، وه‌ك مه‌ترسیی ئالووده‌بوون به قومار یان ئینته‌رنێت. ئه‌م ئالووده‌بوونه نوێیه، له سه‌رده‌می نیولیبرالییه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، واته له ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه گه‌شه‌ی كردووه و پێی ده‌گوترێ “شڵه‌ژانی هه‌وه‌سی بازاڕكردن” كه بریتییه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بازاڕكردن و كڕینی كاڵا و كه‌ره‌سته به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێی بده‌یتێ ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ت چ زیانێك به باری داراییت ده‌دات و چ كێشه‌یه‌كی خێزانی له ئه‌نجامدا دروست ده‌بێ.
تا ئێسته “شڵه‌ژانی هه‌وه‌سی بازاڕكردن” نه‌خراوه‌ته لیستی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانه‌وه و هیچ كه‌سیش هۆكاره ڕاستییه‌كه‌ی پشتی ئه‌و هه‌وه‌سه نازانێ، به‌ڵام به دڵنیایییه‌وه هۆكارێكی لۆژیكی نییه. ڕه‌نگه نه‌چوونی ئه‌و هه‌وه‌سه بۆ لیستی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان له‌به‌ر كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان بێت، چونكه ئه‌وان زیانێكی زۆر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بزانێ ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ن به‌و هه‌موو بازاڕكردن و كڕینی كاڵا و شتهومهكانهی زۆربه‌شی له ڕاستیدا پێویست نین نه‌خۆشییه، ئه‌وه له‌وانه‌یه به‌خۆدا بچنه‌وه كه‌می بكه‌نه‌وه. ده‌بێ بیرمان نه‌چێ، زانست و ته‌ندروستیش وه‌ك خۆی ناگه‌نه خه‌ڵكی، به‌ڵكوو لۆبیی ده‌سه‌ڵاته ئابوورییه گه‌وره‌كان ڕۆڵیات تێیدا هه‌یه. وه‌ك چۆن ساڵانێكی زۆر له‌به‌ر كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی شه‌كری سپی، له ئه‌مه‌ریكا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك دژی شه‌كر بڵاو نه‌ده‌كرایه‌وه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌توانین بۆمان ده‌ربكه‌وێ، چۆن كۆمپانیاكان ده‌ستیان به‌سه‌ر مێشك و لایه‌نه سۆزدارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ردا گرتووه.
ساڵی 2013 ده‌سته‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ده‌روونناسی ویستی توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بڵاو بكاته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن كۆمپانیا و سیاسه‌ته گه‌وره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مێشكی خه‌ڵكی كردووه و ناچاریان كردوون به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆریان لێ بكه‌ن، پابه‌ندی هه‌موو ئه‌وانه بن كه خۆیان ده‌یخوازن؟ له‌و ساڵه‌دا ده‌سته‌كه هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی به 50 ملیۆن دۆلار پێ گه‌یشت، نیوه‌ی ئه‌و هاوكارییه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ده‌رمانه‌وه بوون و له‌و 11 كه‌سه‌ی ده‌سته‌كه، هه‌شتیان خۆیان به‌شێك بوون له دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه، هه‌رگیز ڕاپۆرتێك بڵاو نه‌كرایه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیاكان تێك بدات.
پێش دروستبوونی سوپه‌رماركێت، ئه‌وه دروست نه‌بووبوو كه كاڵا و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌ی لێك جیا ببنه‌وه و له شوێنێكی تر بفرۆشرێن. پێشتر هه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ره كاڵاكهی لای خۆیه‌وه ده‌فرۆشت، ئێسته تۆ له سوپه‌رماركێت، ده‌گه‌یت به كاڵای هه‌موو به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی له وڵاته‌كه‌دا هه‌ن. هه‌ر بۆیه به هاتنی ئه‌م جۆره بازاڕه سه‌رمایه‌دارییه، ئه‌ركی بازاڕكردنی له پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی مرۆڤ گۆڕی بۆ هه‌نگاوێكی تر و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی چۆن كڕیار ناچار بكرێ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ یان ناشیهوهێ بیكڕێ. لێره‌وه سه‌رمایه‌داری چووه ناو بواری ئه‌زموونی ده‌روونی و دۆزینه‌وه‌ی حه‌زی كه‌سه‌كان و ئیتر كاڵاكان له‌وه ده‌رچوون پێداویستی ماڵ بن، به‌ڵكوو بوون به به‌شێك له به‌رهه‌مهێنانی هه‌سته‌كانی تاك و دۆزینه‌وه‌ی چه‌مكی “كاڵا به‌پێی باڵا” و مرۆڤ له ڕێی بازاڕكردنهوه ده‌یه‌وێ چێژه‌كانی ده‌ست بكه‌وێ و ئازاره‌كانی له‌بیر بباته‌وه.
ئێسته كه‌مێك ڕوون بووه‌وه، بۆچی له كۆنگره‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی (WEF) له داڤوس ساڵی 2014، به‌خته‌وه‌ریی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه كرایه به‌شێكی گرینگ له بابه‌ته‌كانیان!
بازاڕكردن له‌م چوارچێوه تازه‌یه‌دا، یه‌كه‌م ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی حه‌زه‌كانی ژنه، چونكه ده‌ركه‌وت ئه‌و ڕه‌گه‌زه زیاتر یاریكردن به هه‌سته‌كان كاریگه‌رییان لێ ده‌كات و 90%ی كڕیارانی ئه‌و بازاڕ و سوپهرماركێتانه ژنن. به‌پێی یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، ده‌ركه‌وتووه 80%ی داهاته‌كانیان ده‌ده‌ن به به‌رگ و كه‌ره‌سته و جوانكاری و زۆر بواری تر كه زۆربه‌یان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌كار ناهێنن و ڕه‌نگه هه‌رگیز هه‌ر به‌كاریشی نه‌هێنن.
فراوانكردنی بواره‌كانی بازاڕ له جیهاندا، له ساڵانی نه‌وه‌تی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێ كرد زیاتر مۆڵ و سه‌نته‌ری بازاڕكردن دروست كران كه واڵته‌ر بنجامین فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی پێیان ده‌ڵێ “شاری خه‌ونه‌كانی سه‌رمایه‌داری”. هه‌روه‌ها ئه‌نكا بۆسكا، توێژه‌ری زانكۆی له‌نده‌ن ده‌ڵێ، ئه‌و سه‌نته‌ره بازرگانییانه له‌وپه‌ڕی ئه‌زمووندان بۆ ئه‌وه‌ی وا له مرۆڤ بكه‌ن ببێته بوونه‌وه‌رێكی “سه‌یر” چونكه هه‌موو ئه‌گه‌رێك ده‌خه‌نه به‌رده‌م بازاڕكهر تا نه‌توانێ بێته ده‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی شتێك بكڕێ.
سه‌نته‌ره بازرگانی و مۆڵه گه‌وره‌كان، به دیمه‌نه دڵڕفێن و دیكۆره كه‌شخه و دووكانه سه‌رنجڕاكێشه‌كان، ئینجا به زۆریی و جیاوازیی ئه‌و كاڵایانه‌ی هه‌یانه، كولتووری بازاڕكردنیان له كۆمه‌ڵگه‌كان دروست كردووه و هه‌لێكی زێڕین ده‌ده‌ن به خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری بكه‌ن، به‌ڵام به‌خته‌وه‌رییه‌كی ساخته كه كۆمپانیا و وڵاته زلهێزه‌كان دروستیان كردووه و به ویستی خۆیان بۆ ئه‌و شوێنه‌ت ده‌به‌ن كه ده‌خوان و ده‌شبێ تۆ هه‌موو یان زۆربه‌ی داهاتهكهشتیان له‌سه‌ر دابنێی.
وەرگیراوە لە کوردۆ شابان – نووسەر