چنار دەگەڕێتەوە
کچە هونەرمەندی باشووری کوردستان ( چنار ) نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا زۆر بە گەنجی و سەرنجڕاکێشی دەردەکەوێت.
چنار لە پۆستەکەیدا، چەند وێنەیەک و ترەیلەری نوێترین گۆرانی خۆی بۆ ھەوادارانی نمایشکردووە.
چنار یەكێكە لە خانمە هونەرمەندە ناسراوەكانی باشووری کوردستان کە لە سلێمانی لەدایک بووە و ئێستا لە وڵاتی سوید دەژی. سەرەتا بە گۆرانی “تیشکی سەرنج” ناوبانگی دەرکرد.

