وێنە.. ئەو کچە مۆدێلەی کە بەڵایکێک ئابڕووی پاپای برد
ڵایک کردنی پۆستی کچە مۆدێلێکی بەڕازیلی کە وێنەیەکی نیمچەڕووتی لە ئینستاگرام داناوە، بووەتە بابەتی بەشێک لە میدیاکانی ئەوروپا و پێیانوایە ئەم کارە نەدەبوو بە ئەژماری پاپاوە بکرێت.
بەڵام پاپا فرانسیس، دەڵێ” نازانێت کێ ڵایکی ئەو وێنەیەی ناتالیای کردووە”.
ناتالیا گاریبۆتۆ دوای زانینی ئەو رووداوە، لە توویتەر توویتێکی لەسەر کردووە و نووسیویەتی ” لانی کەم دەچمە بەهەشت”.
ئاژانسی هەواڵی کاتۆلیکی لەو بارەیەوە رایگەیاندووە ئەژمارەکەی پاپا لەلایەن تیمێکەوە بەڕێوەدەبڕیت، بۆیە پێدەچێت یەکێک لەو کارمەندانە لایکی وێنەکەی ناتالیای کردبێت.
