چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی “لینك پی” فێربه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

كۆمپانیایه‌كى خۆماڵی ده‌رفه‌تى دروستكردنى وێبسایت و سه‌كۆیه‌كى ئینته‌رنێتى بۆ هه‌موو هاوڵاتیان و پرۆژه‌ بارزگانى و كۆمپانیا و ده‌زگاكان ده‌ڕه‌خسێنێت به‌ ناوى (لینك پی http://linkp.net/).

له‌م خزمه‌تگوزارییه‌دا، هه‌مو كه‌س و ده‌زگا و كۆمپانیایه‌ك، ده‌توانن سه‌كۆیه‌ك بۆخۆیان دروست بكه‌ن، كه‌ تیایدا پرۆفایل و كار و چالاكی و خزمه‌تگوزاریه‌كانیان نمایش بكه‌ن و لینكی هه‌موو هه‌ژمار و په‌یجه‌كانیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌‌كانی تیا كۆبكه‌نه‌وه‌ و دایبنێن، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى تر‌ بتوانن له‌و سه‌كۆیه‌وه‌ بچنه‌ سه‌رى.

هه‌روه‌های ده‌شتوانیت بزانیت چه‌ند كه‌س سه‌ردانى ئه‌و پرۆفایله‌ى كردوویت له‌ناو (لینك پی) دا، هاوڵاتیانیش دەتوانن سەردانی ئەو ئەکاوەنتانەی (لینک پی) بکەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە چوونه‌ژووره‌وه‌ هەبێت وەک لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا هەیە. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای خۆماڵی (كۆد تێک) به‌ بێبه‌رامبه‌ر به‌رده‌ستخراوه‌ و هه‌موو كه‌س و ده‌زگا و كۆمپانیا و ڕێكخراو و پرۆژه‌یه‌ك ده‌توانێت تیایدا به‌شداربێت. 

ھەواڵی زیاتر