سانجای دوت: بەسەر شێرپەنجەدا سەرکەوتم

هونەرمەندی ناسراوی بۆڵیوود، سانجای دوت، رایگەیاند، بەسەر نەخۆشی شێرپەنجەدا سەرکەوتووە و ئێستا تەندروستی جێگیرە.

سانجای دوت، یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی هندستان و لە هەرێمی کوردستانیش ناسراوە و لە هەندێ ناوچە بە “گۆڤندا” دەناسرێتەوە.

سانجای ئێستا تەمەنی 61 ساڵە، چەند مانگێک لەمەوبەر رایگەیاندبوو کە تووشی شێرپەنجە بووە، بەڵام لە نوێترین پۆستیدا لە ئینستاگرام نووسیویەتی” بەسەر شێرپەنجەدا سەرکەوتم، سوپاس بۆ خانەوادەکەم و ئەوانەی هاوکارم بوون”.

ھەواڵی زیاتر