كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، “ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، تەنها لە 8 ڕۆژی یەکەمدا دەبنەهۆی توشبوونی کەسانی تر، بۆیە تەنها (٨-١٠) ڕۆژ خۆکەرەنتینەکردن پێویستە، بەڵام پێویستیان بە پشووی زیاترە.”
ڕوونیشیكرده‌وه، “هەرکەسێک لە پشکنینی خوێنەکەیدا (IgG) بینرا، مانای ئەوەیە ڤایرۆسەکە ناگوازێتەوە، بەڵام مەرج نیە نیشانەی نەبێت.”