كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون (پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی فه‌رمانبه‌ران)، له‌لایه‌ن كۆمپانیای سه‌گرمه‌وه دروستده‌كرێت و تایبه‌ته به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كه‌لاردا ده‌وام ده‌كه‌ن.
ڕزگار وه‌هاب، سه‌رپه‌رشتیاری دابه‌شكردنی فۆرمی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ڕایگه‌یاند، “ئه‌م پرۆژیه پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی فه‌رمانبه‌رانه و له 2889 یه‌كه پێكهاتووه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای سه‌گرمه‌وه دروستده‌كرێت.”
وتیشی: “فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له ڕۆژی 18ی 10ی 2020ه‌وه ده‌رچووه و هه‌ركاتێك بگاته ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان، ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت دوای دوو مانگ به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنان ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكرێت.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “1556 یه‌كه‌یان یه‌ك نهۆمین و ڕووبه‌ره‌كه‌یان 180 مه‌تر و 200 مه‌تره، 840 یه‌كه‌شیان شوقه‌ی 10 نهۆمین و هه‌ر نهمۆیكیش پێكدێت له 4 شوقه و به‌شێكیشیان یه‌كه‌ی دوو نهۆمییه.”
باسی له‌وه‌شكرد، “دابه‌شكردنی ئه‌م یه‌كانه به‌پێی خاڵبه‌ندییه و تائێستاش زیاتر له 5 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر فۆرمیان پڕكردووه‌ته‌وه و گه‌ڕاندوویانه‌ته‌وه بۆ ئێمه، به‌ڵام ئێمه ڕێژه‌مان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان دیاری كردووه.”
سه‌باره‌ت به پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ، وتی: “ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌نها بۆ فه‌رمانبه‌رانه، به‌ڵام له‌ئێستادا دوو كۆمپانیای تر له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وانیش دروستبكرێت.”
له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پرۆژه‌كه‌وه، وتی: “ئه‌و پرۆژه‌یه 5 قوتابخانه و 4 باخچه‌ی ساوایان و مزگه‌وتێك و بنكه‌ی ته‌ندروستی و بنكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه و 2 یاریگای داخراوی تیایه و ماوه‌ی ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه‌ش 4 ساڵه.”