پله‌كانی گه‌رما ڕوو له دابه‌زینی زیاتره
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، به‌پێی پێشبینییه‌كان پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هەولێر 30 پله و سلێمانی 30 پله و دهۆک 31 پله و کەرکوک 34 پلە دەبێت.
سبەینێ چوارشەممەش، پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 31 پلە و سلێمانی 31 پلە و دهۆک 31 پله و کەرکوکیش 35 پله دەبێت.