كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، جارێكی تر به‌شێك لە مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی گەرمیان دەستیان بە خۆپیشاندان كرده‌وه و داوایان كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەی تەواوەتی و به‌بێ لێبڕین دابەش بكات.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی گه‌رمیان ده‌ڵێن، “پێویسته حكومه‌ت له‌كاتی خۆیدا مووچه به‌بێ لێبڕین دابه‌ش بكات.” مامۆستایانیش جگه له داواكردنی مووچه‌كانیان، داوا ده‌كه‌ن، سیسته‌می خوێندنی ئه‌لیكترۆنیش نه‌مێنێت.”
پێشتریش چەند جارێكی تر مامۆستایان و فەرمانبەران لەشارو شارۆچكەكانی تری هەرێمی كوردستان دژی پێنەدانی مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا گردبونەته‌وە و خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن و بەشێك لە دامودەزگا حكومییەكانیان كردووه.